هەرێم نیوز
وەزیری بازرگانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتو پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016ی جوتیاران کە تەواوی پارەکە کە 308 ملیار دینارە دابەش دەکرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتو 100 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016 دابەش دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو 208 ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و تەواوی پارەکە کە 308 ملیار دینارە دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتو دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ کەمال موسلیم وتی، تا ئێستا 311 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبوایە زیاتر لە 700 هەزاار تۆن گەنم وەربگرین.
لە بارەی کوالیتی گەنمەوە، باسی لەوە کرد، ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام کوالیتی گەنمی ئەمساڵ بە گشتی خراپ نییە.
لە بارەی نرخی پێداویستی خۆراکەوە ئەوە خستەڕوو، لە قۆناغی یەکەمی روبەروبونەوەی بەرزبونەوەی نرخی پێداویستی خۆراکی رەسم و باجی گومرگی لەسەر 10 پێداویستی خۆراکی بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیرا و دواتر ئەو ماوەیە درێژتر کرایەوە