هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار بڕیاریدا، به‌داشكاندنى كرێى ئاو بۆ هاوبه‌شانى ده‌ره‌وه‌ى شار له80 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 10 هه‌زار دینار به‌مه‌رجێك پێوه‌رى ئاو ببه‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى‌و گه‌شتوگوزار بڕیاریدا به‌داشكاندنى كرێى ئاو له80 هه‌زار دینار بۆ 10 هه‌زار دینار بۆ هاوبه‌شانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى شار، كه مه‌به‌ست له‌و هاوبه‌شانه‌یه تائێستا پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستوه‌و پێویسته بیبه‌ستن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته به‌شداربوو سه‌ردانى نزیكترین ئۆفیسى كۆمپانیاى كۆكه‌ره‌وه‌ى پاره‌ى ئاو بكات بۆ تۆماركردنى پێوه‌ره‌كه.
ئه‌گه‌رچى بڕیاره‌كانى ناچاركردنى هاوڵاتیان بۆ به‌ستنى پێوه‌رى ئاو قورسن، به‌ڵام به‌شێك له‌هاوبه‌شانى ئاو كه پێوه‌ریان به‌ستوه پێوه‌ره‌كه‌یان لێكردۆته‌وه‌و له‌ڕابردوشدا چه‌ند كه‌مپینێك ڕاگه‌یه‌ندرا بۆ لێكردنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاو له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.