دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/07/2022

بافڵ تاڵەبانى و خەزعەلى کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، لە بەغدا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت کرایەوە.

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

ئەوەشخراوەتەڕو، لە دیدارێکەدا دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێکران و جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کە توانای خزمەتکردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی ھەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بووین، چونکە پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەکییانە کە سەرۆک مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەکەی دانا، پەیڕەوبکرێت و پێکەوە خزمەتی ئامانجە باڵاکان بکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP