ئا: دەریا سەمین
خوێن بەربوونی لوت واتە بەربونی دەمارەکانی خوێن لەناو لوتەوە ئەوکاتەی کەسێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت ڕێژەیەکی زۆر خوێن لە دەست دەدات .
ئەوكاتەی ملولەیەكی یان شانەیەكی خوێن لە ناو لوتدا زیانی پێدەگات ئەوە خوێن بەربوونی ناو لوت ڕودەدات چونكە ناو لوت بەشێكی زۆر هەستیارە و بچوكترین بەركەوتن و زەبری دەركی زیانی پێ دەگەیەنێت
هۆكارهكانی خوێن بهربوونی لوت:
1-ئیدۆپاسی واتا نەخۆشیەک کە هەر لە خۆوە تووش ئەبیت و هۆکەی نەزانراوه، ٨٥٪ ی حاڵەتەکانی خوێن بەربوونی لووت ئیدۆپاسیکە.
2- زەبری دەرەکی
3- هەوای وشک
4- پەنجەکردن بە لوتدا
5-ههستیاری
6- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەنەی کە خوێن ڕوون دەکەنەوە وەک ئەسپرین و پلاڤێکس و وارفارین و هیپارین
7- هەڵامەت
8- بوونی تەنی نامۆ لە لووتدا
9- نەخۆشی ڤۆن ووڵبراند و ئۆزلەر وێبەرو هیمۆفیلیاو لیوکیمیا
10- نەخۆشی دڵ و جگەر و گورچیلە
11 شێرپەنجەی لووت و گیرفانەکانی لووت
12- خواری کۆڵەکەی لووت.
چۆنیهتی چارەسەری سەرەتایی:
1- دەبێت ئەو کەسەی کە خوێنی لوتی بەربووە دانیشێت، ملی بباتە پێشەوەو سەری خوار کاتەوه بۆ ئەوەی خوێنەکە نەچێتەوە ناو قوڕگی، پاشان بەشە نەرمەکەی لووتی بە پەنجە گەورە و شایەتمان بۆ ماوەی 10 خولەک بگرێت ، پاش تەواوبوونی کاتەکە بە هێواشی بەری بدات.
2- ئەگەر خوێنبەربونەکە بەردەوام بوو، پارچە لۆکەیەک بە ڕۆنی زەیتون یان فازەلین چەور دەکەیت و ئەیخەیتە ناو لوتیەوەو دیسانەوە 10 دەقەی تر لوتی بگرێت.
3- ڕیگایەکی تریش ئەوەیە لۆکەکە بە قەترەی لوت وەکو قەترەی ئۆتریڤین(xylometazoline) تەڕ بکەیت ئینجا بیخەیتە ناو لوتەوە هەڵبەت ئەگەر قەترەکە بەردەست بوو لە ماڵەوە. چونکە ئەو جۆرە قەترانە وا دەکات دەمارەکانی ناو لوت گرژ ببنەوەو بچنەوە یەک و خوێن بەربونەکە دەوەستێنێت.
4-ئەگەر خوێن بەربوونەکە بەو ڕێگایانەی سەرەوە کۆنترۆڵ نەبوو، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ بکەی.