دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

بەڕێوبەرى ئاوى سلێمانى: ئاوى بەلوعەى سلێمانى سەرچاوەى ئەم پەتایە نیە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، دڵنیاى لە پاکبوونى ئاوى بەلوعە دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک نیە بڵێت ئاوى سلێمانى پیسە.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی،  بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، ئەگەر سەلمێنرا ئاوی بەلۆعەی سلێمانی پیسە وێستگەكان دادەخەن و ئاو دەگرنەوە، خۆی لەوە بەدڵسۆزتر دەزانێت كە بۆ هیچ شتێك لەدنیادا روحی مناڵێكی كورد یاخود خەڵكی شارەكەی بگۆڕێتەوە.

دەشڵێت: بۆیە تاوەكو ئەم ساتە دڵنیایی دەداتە هەمووان سەبارەت بە پاكی ئاوی رەئیسی ماڵان كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە دابین دەكرێت، چركە بەچركە كواڵێتی ئاوەكە دەنێرێت نەك بۆ سلێمانی بەڵكو بۆ بەغدادیش، حكومەتی ناوەند ئاگای لە ئاوی سلێمانیە‌ جگە لەمەش خۆیان سێ تاقیگەیان هەیە و تەندروستیش چاودێرە بەسەریانەوە.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، با تەندروستی گەڕەكێك تێست بكات و بیسەلمێنن كە ئاوەكەی نەشیاوە، ئەوكاتە ئاوەكە دەگرنەوە و دەڵێن ئاوەكە نەشیاوە، هەتا ئەم ساتە راپۆرتێك نییە كە بڵێت ئاوی سلێمانی بە فەرمی پیسە.

پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەشێكی ئەو سكچوون و رشانەوەی بڵاوبووەتەوە پەتای كۆلێرایە و سەرچاوەكەشی بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP