دواین هەواڵ

تەرمی شاخەوانە ون بووەکانی بانە دۆزرانەوە

جیهان‌

 14/05/2022

محەمەد بن زاید ئال نهیان بەسەرۆکی ئیمارات هەڵبژێرا

هەرێم نیوز
ئەنجومەنی باڵای یەكێتی ئیمارات لەپاش كۆچی دوایی خەلیفە بن زاید، سەرۆكی نوێی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتویان هەڵبژارد.

 
ئاژانسەكانی ئیمارات بڵاویانكردۆتەوە، ئەنجومەنی باڵای یەكێتی ئیمارات كۆبۆتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی وڵاتەكەیان دوای ئەوەی خەلیفە بن زاید ئال نهیان كۆچی دوایی كرد، ئەنجومەنەكە لە ئەبوزەبی بە سەرۆكایەتی محەمەد بن راشدو جێگرەكانی و سەرۆك وەزیران و حاكمی دوبەی گفتوگۆی ئەو رەوشەیان كردوە كە بەسەر وڵاتەكەیاندا هاتوە، پاشان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایانكرد بەپێی مادەی 51ی دەستور محەمەد بن زاید ئال نهیانیان هەڵبژاردوە تا ببێتە سەرۆكی نوێی دەوڵەتی ئیمارات.

ئەنجومەنەكە راشیگەیاندوە، لە پاش كۆچی دوایی خەلیفە بن زاید لە پەرۆشیان بۆ دامەزراوەكان كە دەستی هەبوە لە بونیاتنان و پێشخستنی لەڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە، سەرۆكی نوێ جێی باوەڕو متمانەیەكی زۆرە كە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەكێتیەكەیان بوە داوای سەركەوتنیان بۆ كردوە لە كارەكانیدا بۆ  خزمەتكردنی گەلی ئیمارات و خاكەكەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP