دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

ڕێکخراوێکی جیهانی: رووسیا 8 هەرێمی ئۆکرانیا بە بۆمبی هێشوویی بۆمبباران کردووە

هەرێم نیوز
هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، سوپای رووسیا لە هێرشەکانیدا شەش جۆری بۆمبی هێشوویی لە هەشت هەرێمی ئۆکرانیا بەکارهێناوە، کە بەهۆیانەوە سەدان خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانیی و زیانێکی زۆریشی بە شارەکان گەیاندووە، لەنێویاندا خانوو، نەخۆشخانە و قوتابخانەش خاپوور بوون.

هەر لە راپۆرتەکەدا  ئاماژەدراوە، بەوەی سوپای ئۆکرانیاش یەکجار بۆمبی هێشوویی دژ بە سوپای رووسیا بەکارهێناوە.

لەلایەن خۆیەوە ماری وێرهام، بەڕێوەبەری داکۆکیکردن لە دژی چەک لە رێکخراوەکە ئاماژەیداوە، بەکارهێنانی ئەو بۆمبە هێشوویانە لەلایەن رووسیاوە لە ناوچەی چڕی دانیشتووان زیانی درێژخایەنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەبێت و پێویستە هەرچی زووە ئەو هێرشانە بوەستێنرێت.

پەیماننامەی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی بۆمبی هێشتوو لە ساڵی 2008 واژۆکراوە، بەڵام هیچ یەکێک لە رووسیا و ئۆکرانیا لە واژۆکردنی پەیماننامەکە بەشدارنین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP