هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود بارزانى، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایى ئاراستەى سەرجەم موسڵمامانى جیهان کرد و ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان دەكەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ببێتە مایەی كۆتایهاتنی نەخۆشی و نەهامەتییەكان و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
مسعود بارزانی
30ـی رەمەزانی 1443ـی كۆچی
1ـی ئایاری 2022ـی زایینی