هەرێم نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، كه "به‌شێك له سه‌ری بڕدراوه"، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، دو تیمیان ره‌وانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی هه‌ولێر پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاماژەى بەوەکردووە، "ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێكی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی رۆژئاوا، كه به‌شێك له سه‌ری بڕدراوه و تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت".
به‌پێی زانیاره سه‌ره‌تاییه‌كان، ژنه‌كه دانیشتوی گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێرە و خاوه‌نی چوار منداڵه، تا ئێستاش هۆكاری مردنه‌كه‌ی روننه‌بوه‌ته‌وه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت: "دو تیمی لێكۆڵینه‌وه‌مان ره‌وانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه بكه‌ن، تا ئێستا هیچ شتێك به فه‌رمی پشتڕاستنه‌بوه‌ته‌وه و دواتر زانیاری ورد بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".