هەرێم نیوز
تەرمی ئەو پێنج کۆچبەرە کوردەى کە لە دەریای ئیجە خنکابوون گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕادەستى كەسوكارەكەیان کرایەوە.
دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕوداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە 21-12-2021 لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان و ناسینەوەی ناسنامەکانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پێج کۆچبەری کورد لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە دووانیان منداڵن.
کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هەریەک لە (جێگر ئەبوبکر، بایز ناسح، ژاکاو محەممەد، سێڤدا فریاد عەلی و محەممەد رێبوار) لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوان رۆژی 21-12-2021 لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان یەختەکەیان ژێرئاوکەوت و خنکان.
دوای پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان، تەرمەکان ناسراونەتەوە
لای خۆیەوە حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بێسەرشوێنبوان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئیستا تەرمی پێچ کەسیان دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆش تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ناسنامەى ئەو تەرمانەى ئەمڕۆ گەڕێنرانەوە:
جێگر ابوبکر برایم - تەمەن 22 ساڵ
باریز ناسح محمد - تەمەن 22 ساڵ
ژاکاو محمد ئەمین تەمەن - 23 ساڵ
سێڤدا فریاد علی تەمەن 6 ساڵ
محمد ڕێبوار عبداڵلە تەمەن 2 ساڵ
نوێەری دەزگای لوتکە لە یۆنان دەڵێت: تا ئێستا دۆسیەی سەرجەم بێسەروشوێنبوانی ئەو ڕوداوە و سەرجەم ڕوداوەکانی ساڵانی ڕابردو بە کراوەیی ماون بەردەوامن لە بەدواداچون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان.