دواین هەواڵ

کلتور‌

 07/03/2022

قه‌ره‌ج!!!! نووسینی: شێرزاد حه‌سه‌ن ده‌رهێنانی: سه‌ركه‌وت مه‌جید تارۆ

شه‌ماڵی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید، یه‌كه‌م كامێرامان و یه‌كه‌م مۆنیتێری فلیمه‌ ڤیدیۆییه‌كانی ڤی ئێچ ئێسی ئەو ساڵانە بوو.

فلیمی قەرەج! ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینی دووەمی سلێمانی وەبەر هات وابزانم یەکەم فلیمی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بوو، لەو دەمەدا ئابڵووقەیەکی چڕ لە سەر کوردستان بوو، کاریگەری لە سەر هەموو چەمکەکانی ژیان هەبوو، کارەبا نەبوو.

خواردن گرانی بوو، مووچە و پارە لێمان حەرام کرابوو، له‌م به‌رهه‌مه‌دا ته‌نها ده‌ق و نواندن و ده‌رهێنان و ومكیاج و جل و به‌رگ و كامێرایه‌كی جی ڤی سی ڕۆڵیان بینیوه‌، ئه‌وه‌ی هه‌مان بوو خۆشه‌ویستیه‌كی گه‌وره‌ كه‌ تا ئێستا هه‌موومان خێزانێكی پڕ له‌ موحیبه‌تتین.

ئەو عەشق و خۆشەویستیە سەیرە!! هەموانی کۆ کردەوە و ئەم فیلمەی وە بەر هێنا، ئەو کاتانەی عشقێکی گەورە لە پشت جوانی ئەم هونەرەوە بوو، بە گیرفانێکی کەم عانە ڕۆژ تا ئێوارە بەدیار کامێرایەکەوە هەڵدەپەڕین و شەوانیش بە چکەچکەی کارەبا ئێشکمان بە دیار شەش دەقەی مۆنتاجی دڵە لەرزەی ڤیدیۆ و کاسێتی ڤی ئێچ ئێسەوە دەگرت.

ئەو شەوەی هاتە نیشان دان بۆ بەیانیەکەی ژنە ئەنفاڵێکی نەخوێنەوار خەڵاتی ئۆسکاری کردم، لە ناو پاسا گوێم لێ بوو، ووتی: خۆزگەم بە قەرەج!!.

جارێکی کە لە چەمچەماڵ ئەنوەر خەلیفە ناسراو بە ( ئەنوەر یابانی) نەخۆشی دەماری مێشکی هەبوو، کە دەرمانەکانی نەمایە، ئیتر دەمارگیر دەبوو، دەستی نەدەپاراست، بازاڕی وێران دەکرد، ڕۆژێکیان لەو حاڵەتی ئەعسابە بەڕووما تەقیەوە، چاوەڕێ بووم بمدا بە عەردا و ڕووحم لێ ببڕێت، کەجی ووتی: مامۆستا.. مامۆستا.. (قەرەج ئەوێتە چشت، بەس خەڵک ئەم چەمچەماڵە قەت ناونە هیچ).

لەو حاڵەتە دەروونیە فیلمی قەرەج و منی بیر بووبێت! بۆ من ئۆسکارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP