هەرێم نیوز
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە بەغداد باندێكی 9 کەسى بە تۆمەتى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە دەستگیرکراون.
بەپێى زانیارییەکانى سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌بونی چه‌ند حاڵه‌تێكی نامۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه، پاش گه‌یشتنیان به شوێنی روداوه‌كه توانیویانه 9 كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رجه‌میان له‌چوارچێوه‌ی باندی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كاریان كردوه و له‌نێویشیاندا ئافره‌تێك هه‌یه.
ئەوەشى خستەڕو، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده له‌لایه‌ن به‌شی بازرگانیكردن به‌مرۆڤی هێزه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غداوه ئه‌نجامدراوه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
بازرگانیكردن به‌مرۆڤ به‌یه‌كێك له‌تاوانه گه‌وره‌كان له‌ناو یاسای سزادانی عێراقی ئه‌ژمارده‌كرێت و له‌ئێستاشدا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی حاڵه‌تدایه، له وڵاتانی جیهانیش وه‌ك دیارده ته‌ماشا ده‌كرێت و چه‌ندین سزای قورسی بۆ دیاریكراوه.