دواین هەواڵ

ئابوری‌

 04/02/2022

کۆمپانیا کەنەدییەکان سەرمایەگوزاری لەهەرێمی كوردستان دەكەن

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیا کەنەدییەکان دێنە ھەرێمی کوردستان و لە سێکتەری ئاودا پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکەن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند کۆمپانیایەکی کەنەدی دەیانەوێت لەڕێگەی حکوومەتی وڵاتەکەیانەوە بێن لە ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاودا پڕۆژە جێبەجێ بکەن، چونکە لە شەڕی داعش و دژە تیرۆریشدا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ئێستاش دەیانەوێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بن.

وتیشی، کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە سێکتەری ئاودا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن و کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕەکانی ئاو چارەسەر بکەن و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری ھاوبەش و سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین لە بواری ئاودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، تیمی ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا پێک دێت و دواتر کۆمپانیاکان دەستبەکار دەبن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP