هەرێم نیوز
دەزگای گشتی كاروباری مین لە كوردستان بڵاویكردەوە، سەرباری
ئەوەی لە ساڵی رابردوو 627 هەزار مەتری چوارگۆشە پاككراونەتەوە، 42 هاوڵاتی بەهۆی
مین و تەقەمەنییەوە بوونەتە قوربانی.
جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگاكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، لەساڵی رابردودا لە رێگەی تیمەكانی ئەوان و كۆمپانیا و رێكخراوەكانی تایبەت
بە كاروباری مین 627 هەزار و 49 مەتر زەوی كوردستان لە مین پاككراونەتەوە، 2 هەزار
و 8 مین لەناو براون، هەزار و 928یان دژەكەسی و 80یان دژە تانك بوون، جگە لە تەقەمەنی
جۆاوجۆر.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر ساڵی بردوو 23 كێلگە و 7 شەڕگە و
شوێنی پێكدانانی سوپا پاككراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خولی هۆشیاری كراونەتەوە كە 35
هەزار و 613 كەس لێیان سودمەند بوون، سەرەڕای ئەوەش بەركەوتەی مین 42 كەس بوون كە
19 كەس گیانیان لە دەستداوە و 23یان كەمئەندام و برینداربوون.
سەرۆكی دەزگای كاروباری مین هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئەو
ژمارەیەش لەچاو ساڵی 2020دا 100% زیادی كردووە، ئێستاش 255 كیلۆمەتری چوارگۆشە لە
كوردستاندا چێنراو بەمین و تەقەمەنی ماون كە دەكاتە 3 هەزار و 321 كێڵگە، ئەوەش هەڕەشەن
بۆسەر گیانی هاوڵاتیان.