دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 10/01/2022

ئاستی چەوری لە خوێندا

لولەکانی خوێن هۆکاری گواستنەوەی خوێنن بۆ هەمو بەشەکانی جەستە، لەبەر ئەوە بەرزی ئاستی چەوری لە خوێندا بە نەخۆشییەكی یەكجار ترسناك دادەنرێت، چونكە هۆکاری نیشتنی چەورییە لە بۆرییەکانی خوێندا کە كێشە بۆ کرداری خوێنبەر و خوێنهێنەری دڵ دروست دەكات، سەرەنجام جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی تری دڵ و سوڕی خوێنی لێ دورست دەبێت.

پزیشكان و شارەزایان چەندان پێشنیاز و ڕێنمایی سروشتیان خستووەتەڕوو بۆ كەم کردنەوەی چەوری خوێن، لێرەدا هەندێک لەو ڕێنماییانە دەخەینە ڕوو.

-گۆڕینی ڕۆتینی باوی ڕۆژانەت، بە زیادکردنی بەرنامەی وەرزشی و گۆرانکاری لە کاتی خواردنی ژەمەکاندا تاوەکو مێشکت بجوڵێت، زیادکردنی سەوزەو خواردنە دەریاییەکان بەهۆی زۆری ڕێژەی ئۆمێگا 3 تیایاندا.

– گۆرینی چەورییە زیانبەخشەکان بە چەورییە سروشتیەکان وەک بادەم، بەپێی ئەو توێژینەوەکان هەر كەسێك بەیانیان بەر لە خواردنی هەر شتێك 10 دەنك بادەم بخوات، ئەوا چەوری نێو خوێنی لە ماوەی 12 هەفتە بە ڕێژەی 14 تا 16% كەم دەكاتەوە.

– خواردنی شەربەتی هەنار، دڵ و خوێنەبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، چونکە دژەئۆکسانەکانی رێگا لە کۆبوونەوەی کۆلیسترۆڵ دەگرێت، یارمەتی ڕاگرتنی هاوسەنگی پەستانی خوێن دەدات لە لەشدا و جەستە لە دروستبوونی جۆرەکانی خانەی شێرپەنجەیی دەپارێزێت.

-چای سەوز و چای زەنجەبیل، كاریگەری زۆر بەهێزی هەیە بۆ كەم كردنەوەی چەوری زیانبەخش لە خوێندا، دەتوانن قاشێك لیمۆ یان گەڵای نەعنای تێ بكەن و بەیانیان زوو بیخۆنەوە، لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی ڕێژەیەكی زۆری چەوری جۆری زیانبەخش لە خوێندا.

-زیادکردنی زەردەچەوە لە ژەمە خواردنەکاندا یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و رێگە نادات خوێن لە دەمارەکاندا کۆبێتەوە، وەک دژە هەوکردنێک کار دەکات بەهۆی بوونی ماددەی کرکومین تیادا.

– زیادکردنی سەوزە و پاقلەمەنییەكان، ئەوانەی چەوری خوێنیان بەرزە هیچ كات خواردنی پاقلەمەنییەكان لەیاد نەكەن، كە لە “پاقلە و نیسك و بەزالیا” پێك دێن هەروەها زیادکردنی سەوزەکانی وەک برۆكۆلى و گێزەر، سپێناخ.

-دورکەوتنەوە لە خواردنی جگەرە،کە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبونی ڕێژەی خەستی خوێن، لەئاکامدا جەڵتەی لێدەکەوێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP