هەرێم نیوز
جارێكی تر لیره‌ی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابە زینی تۆماركرد‌و هەر دۆلارێك بەرامبەر بوو به 12لیره .
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، لیره‌ی توركی پاشەكشەیەكی نوێی تۆمار كرد‌و له‌سه‌دا 6.2% ی به‌هاکه‌ی له‌ده‌ستدا و هەر دۆلارێك به 12 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.
ئەم دابەزینەی لیرەش لەكاتێكدایە لەچەندرۆژی رابردوودا هەردۆلاریك به 11 لیره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرا.
دابەزینی بەهای دراوی توركی لە كاتێكدایە هه‌فته‌ی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری تورکیا،داوای له هاوڵاتیانی وڵاتەكەی کرد پاره‌کانیان به لیره هه‌ڵبگرن له بانکه‌کاندا و هه‌ر دابه‌زینێکیش رووبدات بانکی ناوه‌ندی ده‌یژمێرێت.
لەساڵی2021، بانکی ناوه‌ندی تورکیا بۆ هاوسه‌نگکردنی به‌های دراوی وڵاتەكەی پێنج جار ده‌ستێوه‌دانی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا کردووه به فرۆشتنی ملیۆنه‌ها دۆلار لە یه‌ده‌گی وڵاته‌که‌ی.