هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم دەکات و هەردولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق کردۆتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدوم کۆبوویەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێکراون.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کراوەتەوە.