دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/12/2021

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: ھەر فەرماندەیەک لە ئەرکەکانیدا کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت

هەرێم نیوز

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگەش رایگەیاند، ھەر فەرماندەیەک لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا کەمتەرخەمی بکات، سزا دەدرێت و چەندین فەرماندەش بەو ھۆیەوە سزا دراون.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند:"وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە ھەر فەرماندەیەک کەمتەرخە بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەوە سزا بدرێت".

وتیشی، لە ماوەکانی ڕابردوو ژمارەیەک فەرماندەی پێشمەرگە بەھۆی کەمتەرخەمییەوە سزا دراون و بەردەوامیش دەبین لەوەی ھەر کەسێک کەمتەرخەمی بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

لیوا قارەمان کەمال ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە سەنگەرەکانی بەرگری کەمتەرخەمی ھەبووە، چونکە زۆر جار پێشمەرگە و فەرماندەکانی ئێمە بەباشی خۆیان حەشار نەداوە لە سەنگەرەکاندا، ئەوەیش بووەتە ھۆکاری ئەوەی چەکدارانی داعش کەڵک لەو کەمتەرخەمییەی پێشمەرگە ببینن و لە دوورەوە بیانکەنە ئامانج.

دەشڵێت:"مەبەست لە سزادانی فەرماندەکان بۆ ئەوەیە زیاتر خۆیان ئامادە بکەن و سەنگەرەکانیان بەڕووی دوژمن قائیم بکەن، تا کەمتەرخەمییان نەبێتە ھۆکاری ئەوەی دوژمن کەڵک لە کەمتەرخەمیی ھێزی پێشمەرگە ببینێت.''



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP