سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
20/11/2021
بافڵ تاڵه‌بانی، یه‌كێتی ده‌گێڕێته‌وه سه‌ر گوتاره‌كه‌ی تاڵه‌بانی باوك؟
هه‌رێم نیوز
لە دوای ٨ی تەموزی رابوردو، سه‌رباری كێشه‌و گرفته لابه‌لاكانی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گه‌وره‌ترین پرسێك بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فیعلی ئه‌و حیزبه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه؛ بابه‌تی یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد‌و یه‌كخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه له به‌غدا.
تاڵه‌بانی، له چه‌ندین وێستگه‌و كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمیدا به‌رده‌وام پێداگری له‌و بابه‌ته ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئه‌و شوناسه بۆ یه‌كێتی بگێڕێته‌وه كه چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و ده‌ستی و تاقمی كه‌سانێك له‌ناو حیزبه‌كه‌ی له ده‌ستی داب‌و.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه خۆی به خاوه‌نی چه‌ندین سه‌روه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت و له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاره‌ها شه‌هیدی داوه، له ماوه‌ی ساڵانی رابوردودا به‌ده‌ست ونبونی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌وه ده‌یناڵاندو له‌وه‌ش زیاتر ده‌سته‌و تاقمێكی به‌رپرسی ئه‌و حیزبه به ئه‌نجامدانی "ناپاكی و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ نه‌یاران و ناحه‌زانی كورد" تۆمه‌تبار ده‌كران.
بافڵ تاڵه‌بانی له یه‌كه‌م دیداری كراوه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاندا كه مانگی ئه‌یلولی رابوردو ئه‌نجامیدا، وتی: "دوای 8ـی مانگ دەرفەت زیاترە بۆ ئەوەی کورد یەکڕیز بێت بە تایبەت لە بەغدا، چونکە بابەتی رقی شەخسی نەماوە لە نێوانمان".
لێدوانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئاژاوه‌و كێشه‌و گرفت به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناو ماڵی كورد دروستكراوه، كه‌سانێك به رقی شه‌خسی دروستیان كردوه و له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیان حیزبه‌كه‌یان به‌كارهێناوه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاربوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تر، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان تا راده‌ی دابڕان رو له گرژی بكات.
تاڵه‌بانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ش كه له‌ماوه‌ی رابوردودا به "رقی شه‌خسی" و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی په‌روه‌رده كراون، جارێكی تر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی دابڕێژرێنه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانیان بخرێته به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌و دوربخرێنه‌وه له به‌كارهێنانیان بۆ مه‌رامی شه‌خسی.
له سه‌ره‌تای مانگی ئابداو له سه‌ردانی بۆ فەرماندەیی ھێزەکانی دژەتیرۆر و لیوای کۆماندۆ و ھێزەکانی ئاڵتونی، بافڵ تاڵەبانی وتی: "بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان رێکدەخەینەوە و لەسەر بنەمای نیشتمانی و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ھەرێم پێکھاتەکانیان دادەڕێژینەوە و دەبێت لەمەودوا ھێزەکانی یەکێتی، ھێزی گەل و کوردستان بێت و لەئاست بەرپرسیارێتی نیشتمانی بێت و لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکەکانیان رابپەڕێنن."
تاڵه‌بانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، گرفت و ناكۆكییه‌كانی پارته كوردستانییه‌كان هه‌رچی بێت، پێویسته له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا بمێنێته‌وه‌و كارنه‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی و یه‌كگرتویی پێكهاته‌ی كورد له دامه‌زراوه‌كانی به‌غداو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كورد له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌تی.
له تشرینی دوەم، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی پێشوازیکردنی لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پەرۆشی ئەوەین کورد بە یەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەست پێشخەری یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان."
له دیداریشی له‌گه‌ڵ خاتو پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق وتی: "وەک یەکێتی لەھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزێكی یەکگرتو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بکەین".
له كۆتا دیداری تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، جارێكی تر ئه‌و پرسه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌درابو كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا "قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کراوه‌و گرنگی یەک گوتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا"..جەختیش كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر "پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌ی رونكردنه‌وه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كاركردنی له‌مه‌ودوای یه‌كێتی نیشتمانی، له دیداری له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵیۆزی روسیا لە عێراق، تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی خستبوه‌ڕو، كه "ئەم ھەلومەرجەی ھاتۆتە پێش وادەخوازێت کورد ماڵی خۆی رێکبخاتەوە و یەک وتاری یەکگرتومان ھەبێت بۆ بەغدا و یەکێتیش لەو روەوە دەستپێشخەری دەکات."
سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی باوك له 2005وه تا 2012، هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك تیم له به‌غدا ئاماده‌یی هه‌بو، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر هێنانه ئارای سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری له هه‌رێمی كوردستان و وه‌ستانه‌وه به‌ڕوی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه روبه‌ڕوی كورد ده‌بوه‌وه، به‌ڵام له دوای 2012 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه عێراقییه‌كان رێكده‌خست و بگره له‌لایه‌ن تاقمێكی ناو حیزبه‌كه‌شه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپ و تاقمانه ده‌كرا، كه به نه‌یاری كورد ناسراون.
له هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كارده‌كات و به‌رگریكردن له نه‌ته‌وه‌و خاكی كردوه به پره‌نسیپی حیزبی خۆی و كادیره‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌و گوتاره نزیكبێته‌وه، پێده‌چێت له دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له به‌غدا، كورد وه‌ك تیمێكی به‌هێز ده‌ربخات و بتوانێت زۆرێك له مافه ره‌واكانی به‌ده‌ستبینێته‌وه، یاخود به‌لای كه‌مه‌وه بیگێڕێته‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تاڵه‌بانی باوك به كاریزما‌و قاڵبونه‌وه‌ی سیاسی خۆی؛ بنه‌ماكانی داڕشتبو.
هەواڵی پەیوەندیدار
2 رۆژ پێش ئێستا
لەناو قوڵایی قەیرانەکاندا دەرفەتی گەورە دروستکرد سەرکردە مەزنەکان هیچ کات بێ ئومێد و تەسلیم نابن
3 رۆژ پێش ئێستا
باڵندەى شین، داهێنانى ئیسرائیلى و بەڵاى گیانى ئێرانییەکان
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
هەواڵی زیاتر
17 کاتژمێر پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە یادمانن
17 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی موچە و چەندپرسێکی گرنگی تر کۆدەبنەوە
2 رۆژ پێش ئێستا
بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت
زۆرترین بینراو
1
10 کاتژمێر پێش ئێستا
وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت
2
3 رۆژ پێش ئێستا
راپۆرتێک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئاشکرا دەکات
3
9 کاتژمێر پێش ئێستا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
4
2 رۆژ پێش ئێستا
ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەرداگیرا کە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەی تیژڕەوی هەبووە
5
5 رۆژ پێش ئێستا
بەرپرسێکی ئیسرائیل: هێرشەكەی ئیسرائیل زیانی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران گەیاندووە
6
7 رۆژ پێش ئێستا
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP