پارێزەر سازگار صالح دڕەیی
دادوه‌ران هه‌میشه له‌پێناو پاراستنی ئه‌من و ئاسایش و نه‌هێشتنی تاواندا بڕیار دژی تۆمه‌تباران ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریدا، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میرۆر)ی به‌ریتانی سه‌یرترین دە بڕیاری دادوه‌رانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاشكراكردووه كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان مایه‌ی پێكه‌نینن.
- واینی بامفۆردی ته‌مه‌ن 28 ساڵی تۆمه‌تبار به به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر داوای له دادگا كرد كه سزاكه‌ی له "مانه‌وه‌ی ناچاری" واته دبوایه له ماڵ ده‌رنه‌چوایه، بگۆڕن بۆ غه‌رامه‌ی مادی، به‌وپێیه‌ی حه‌زی نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵ دایكی‌دا نیشته‌جێ ببێت، به‌ڵام به‌هۆی شێوازی ناشرینی قسه‌كردنیه‌وه له‌ناو هۆڵی دادگادا، دادوه‌ر بڕیاریدا كه بۆ ماوه‌ی 28 رۆژ له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكیا بمێنێته‌وه، له كاتژمێر 10ی شه‌وه‌وه تا 7ی به‌یانی.
- دادگایه‌كی به‌ریتانی سزای به‌سه‌ر (ناتالی جێنتل)ی ته‌مه‌ن 28 ساڵدا سه‌پاند به رێگرتن له میوانداریكردنی پیاوان بۆ ماڵه‌كه‌ی، جگه له براكانی ئه‌ویش له حاڵه‌تی نه‌خوازراودا، بڕیاری دادگا پاش سكاڵای دراوسێكانی ناتالی هات كه گوایه كاتێك پیاوان ده‌چنه ماڵی ناوبراوه‌وه ده‌نگی به‌رز له ماڵه‌كه‌یه‌وه دێت، هه‌روه‌ك دادگا ناتالی بێبه‌شكرد له سه‌ماكردن و به‌كارهێنانی خواردنه‌وه كحولیه‌كان له شوێنه گشتیه‌كاندا.
- له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له جه‌یسن هۆڵده‌ر (23 ساڵ) و جۆن ستۆكام (21 ساڵ) به‌تۆمه‌تی تێگرتنی شوشه‌یه‌كی خواردنه‌وه بۆ ئۆتۆمبێلی خانمێك هێنرانه به‌رده‌م دادگا.
دادوه‌ر بڕیاری 60 رۆژ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و حوكمه‌دا ده‌بوایه هه‌ریه‌ك له‌و دوو گه‌نجه به‌جل و به‌رگی ئافره‌تان و میكیاجه‌وه بۆماوه‌ی 2 كاتژمێر به‌ناو ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا هاتووچۆیان بكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی فێری رێزگرتن ببن له خانمان. ئه‌و دوو تۆمه‌تباره به هه‌ڵبژاده‌ی دووهه‌م رازی بوون!
- دادگایه‌كی به‌ریتانی نانخواردنی له ناو رێستۆرانته‌كاندا له جانێس نۆردس قه‌ده‌غه‌كرد، به‌وپێیه‌ی ناوبراو پاش نانخواردن له رێستۆرانته‌كاندا پاره‌ی نه‌ده‌دا، بڕی ئه‌و پارانه‌ی كه جانێس خۆی لێ دزیبوونه‌وه 5800 پاوه‌نی به‌ریتانی بوو كه ده‌كاته (9800 دۆلار).
- پاش ئه‌وه‌ی مۆبایلی یه‌كێك له ئاماده‌بوانی ناو هۆڵی دادگایه‌كی شاری نیویۆرك لێیدا، دادوه‌ر داوای كرد كه خاوه‌نی مۆبایله‌كه هه‌ستێته سه‌رپێ، به‌ڵام خاوه‌نی مۆبایله‌كه نه‌یوێرا خۆی ئاشكرا بكات، بۆیه دادوه‌ر بڕیاریدا كه بۆماوه‌یه‌كی كاتی گشت ئاماده‌بوانی ناو هۆڵه‌كه ده‌ستگیربكرێن كه ژماره‌یان 46 كه‌س بوو.
- هاوڵاتیه‌كی دانیشتووی شاری كلێڤلاند كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خاوه‌نی 40 خان‌و بوو، دادگا سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند له یه‌كێك له‌خراپترین و ناخۆشترین ماڵه‌كانی خۆیدا .
ئه‌و تۆمه‌تباره ته‌نها بۆ سه‌ردانكردنی كه‌نیسه و بۆنه خێزانیه‌كان بۆی هه‌بوو ئه‌و خانوه‌ی جێبهێڵێت كه له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشیندابوو.
- كریستین داڵتۆنی دادوه‌ر بێزاربوو له ره‌فتاره دووباره‌كانی پاچینۆ هیلی 29 ساڵ، بۆیه بڕباریدا كه ناوبراو رۆژانه و بۆماوه‌ی 8 هه‌فته ئاماده‌ی كه‌نیسه بێت، تا ئامۆژگاری و په‌ند وه‌ربگرێت.
- خانمێكی شاری هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ره‌قه‌وه به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵاندا سزادرا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی به برسیه‌تی هێشته‌وه تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شه‌كه‌ت ببێت. دادگا سزای زیندانیكردنی بۆماوه‌ی 30 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا سه‌پاند، جگه له‌وه‌ی كه ده‌بوایه له 3 رۆژی سه‌ره‌تای سزاكه‌یدا ته‌نها نان و ئاوی بخواردایه.
- جێنیفه‌ر لانگستۆنی ته‌مه‌ن 27 ساڵ به‌هۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری مادده كحولییه‌كاندا تووشی رووداوێكی دڵته‌زێن بوو كاتێك پیاوێكی كرده قوربانی و هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ش كه دوگیانبوو كه‌وته حاڵه‌تی كۆماوه.
دادگای شاری بێتله‌ر سزای ته‌نها یه‌ك مانگ زیندانی به‌سه‌ر جێنیفه‌ردا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ ناچاركردنی به هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا بۆماوه‌ی 5 ساڵ ئه‌ویش كاتێك له‌ناو تابوته‌كه‌یدایدابوو بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به په‌شیمانی بكات.