هەرێم نیوز
كۆمپانیای ئه‌پڵ لە لە کۆنگرەیەکدا، ئەمڕۆ سێشەممە، نوێترین جۆری موبایلی خۆی بە ناوی ئایفۆن13 نمایش کرد کە پێکهاتوە لە هەر چوار جۆری ئایفۆن 13ی ئاسایی، ئایفۆن 13 مینی، ئایفۆن 13 پڕۆ و ئایفۆن 13 پرۆماکس .
ئایفۆنی (13) پڕۆ، به پێكهاته و پارچه‌ی (A15)، هه‌روه‌ها به تایبه‌تمه‌ندی (%50) جیاواز له‌گه‌ڵ ئایفۆنه‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن ئه‌پڵه‌وه نمایشكرا.
پڕۆ (13)، خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی (XDR)ـه‌و، توانای رووناكردنه‌وه (1000 NITS)ـی هه‌یه، وێڕای نوێبوونه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی(120 MZ)، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی نوێبوونه‌وه.
ئایفۆن (13)ـی پڕۆ، له تایبه‌تمه‌ندیدا پڕۆمۆشنی تایبه‌ت به یاریی خێرای تێدایه.
كامێراكانی ئایفۆن (13)، (77) مییلی گرامه، له (12) مێگاپێكسڵ پێكهاتووه، كه سێ بژارده‌ی نزیككردنه‌وه‌ی تێدا به‌رده‌سته، جیا له‌وه‌ش توانای تۆماركردنی وێنه‌ی سینه‌مایی هه‌یه، وێڕای سیستمی سینماتیك مۆد.
ئه‌پڵ به نیازه تایبه‌تمه‌ندی ProRes له نێو ئایفۆن پڕۆی (13) دابین بكات، كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی ڤیدیۆكان به‌كار دێت.
بۆ چاككردنی ڤیدیۆكانیش هه‌ردوو به‌رنامه‌ی (Final Cut Pro X) و (Adobe Premiere Pro) بۆ ئایفۆن پڕۆ (13) به‌رده‌ستكراوه.