دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕووسیا چەکی «ڕۆژی دوایی» دەخاتە کار؛ پەیامێکی تۆقێنەر بۆ ئەوروپا یان هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی؟

هەرێم نیوز

جوڵەی ژێردەریایی خابارۆڤسک بە چەکی «ڕۆژی دوایی»؛ مۆسکۆ ئاستی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی بەرز دەکاتەوە لە هەنگاوێکی نوێدا کە ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییە سەربازییەکانە، ڕاپۆرتە ڕووسییەکان ئاشکرایان کردووە کە مۆسکۆ خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکات لە ڕێگەی جووڵاندنی ژێردەریایی ستراتیژیی ناسراو بە «خابارۆڤسک» (Khabarovsk).

ئەم ژێردەریاییە بە تایبەتی دیزاین کراوە بۆ هەڵگرتن و هاویشتنی تۆپهاوێژە ئەتۆمییە بێفڕۆکەوانەکانی ناسراو بە «پۆسایدۆن» (Poseidon)، کە بە چەکی ستراتیژیی یەکلاکەرەوە یان «چەکی ڕۆژی دوایی» وەسف دەکرێت و مۆسکۆ گرەوی گەورەی لەسەر دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمیی خۆی بەرامبەر ڕۆژئاوا. 

تۆپهاوێژی «پۆسایدۆن» چەکێکی ئەتۆمیی بێسەرنشین و خۆکارە، توانای هەیە بە خێراییەکی زۆرەوە مەودایەکی بێسنوور لە قووڵایی دەریا و ئۆقیانووسەکاندا ببڕێت.

دەسەڵاتدارانی سەربازیی ڕووسیا دووپاتی دەکەنەوە کە ئەم چەکە ئەتۆمییە دەتوانێت بە ئاسانی سەرجەم سیستەمە بەرگرییە باوەکانی ئێستای جیهان تێپەڕێنێت و دەربازیان ببێت، بەهۆی قووڵایی و خێرایی جووڵەکەیەوە.

لە کاتێکدا ژێردەریایی «خابارۆڤسک» وەک سەکۆیەکی دەریایی سەرەکی بۆ هەڵگرتنی ئەم چەکە دادەنرێت، دەستپێکردنی ئەرکەکانی دەرگای ڕووبەڕووبوونەوە و تەحەدایەکی ئەتۆمیی نوێ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا واڵا دەکات. 

ئەم مانۆڕە دەریاییە نوێیەی سوپای ڕووسیا پرسیاری جدیی لە ناوەندە سەربازییەکاندا دروستکردووە سەبارەت بەوەی کە ئایا مۆسکۆ بە کرداری خۆی بۆ بەکارهێنانی سیستەمی «پۆسایدۆن» ئامادە دەکات لە ئەگەری تەشەنەسەندنی جەنگدا، یان تەنیا نمایشێکی هێز و پەیامێکی توندی بەرپەرچدانەوەیە بۆ هۆشداریدان بە وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانی ناتۆ لە لێواری هەر بەریەککەوتنێکی سەربازیی نەخوازراود



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP