د. ئاراز حەسەن شێروانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست
پێست وشكی لە وەرزی پاییزدا ئەوەیە پێستی كەمێك زبر دەبێت لە كاتی دەست لێدان یان تویشكێكی سپی دەكات، ئەو كەسانەشی خۆیان پێستیان وشكە و زیاتر لە وەرزی پاییزدا دەردەكەوێ، لە هەندێك كەسیش دەردەكەوێ كە پێستی هیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام چونكە لە وەرزی پاییزدا پلەی گەرمی دێتە خوارێ و ڕادەی شێ تۆزێك بەرز دەبێتەوە و گۆڕانكاری وەرزی ڕوودەدات،
بەهەمان شێوە ئەو كەسانەش تووشی ئەو گۆڕانكارییە دەبن، بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا خەڵك زۆرتر دەستیان دەشۆن، بەهەكان شێوەی ئەوانەی پێستیشیان وشك نییە دەستیان تووشی وشك بوونەوە دەبێت..
ب
ۆ چارەسەركردنی ئەو جۆرە كێشەی وشك بوونە:
ئەوانەی بەشێوەیەكی گشتی پێستیان وشكە و بۆخۆیان دەزانن دەم و چاویان وشكە و پێستیان وشكە، یان دوای خۆ شوشتن، لە كاتی هاتنە دەرەوە خۆیان دەزانن پێستیان توێشكێك فڕێ دەدات، پێستیان تویشكێكی سپی لێ هەڵدەستێت، پێستیان دەست بە خورین دەكات، چارەسەرەكەی ئەوەیە كە:
* ماوەی سەر شوشتنەكەیان كورت بێت.
* ئەو ئاوەی بەكاری دەهێنن گەرم نەبێت.
* لفكە بەكارنەهێنن.
* نابێت سابونی دیتۆڵ بەكاربهێنن.
* گرینگترین شتیش ئەوەیە، كرێم و مەڵحەمی شێداركەرەوە، كە ماددەی یوریایان تێدایە، یان ئەكوایان تێدایە، ئەو ماددانە ماددەی شێداركەرەوەن، لە دوای سەرشوشتن كە تۆزێك كەسەكە خۆی وشك كردۆتەوە و كەمێك تەڕایەتی بە پێستییەوە ماوە، ئەو كرێمە بەكاربێنێت و یەكسەر جل لەبەر بكات، واتا بە جەستەیەوە بمێنێتەوە وەك كرێمێكی لەش، لەسەر ئەو پێستە شێدارە جوانتر ئەو كرێمە هەڵدەمژرێ و شێدارەبوونەوەیەك دەدات بە پێستەكە.
ئەوانەشی كە دەم و چاویان وشكە ئەو دژە خۆرانە لێبدات كە كرێمییە و بۆ دەم و چاو وشك بەكاردێت
بەهەمان شێوە ئەوانەی كە دەستیشیان زۆر زۆر دەشۆن بەو سابونە بیشۆن كە ماددەی شێداركەرەوەی تێدایە، ئەو كرێمە شێداركەرەوەی كە باسمان كرد، بەهەمان شێوە دوای دەست شوشتن بەكاری بێنن.
بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.