دواین هەواڵ

کلتور‌

 09/09/2021

ئەکتەر و تەکنەلۆژیا

هەرێم نیوز

نوسینی سدیق عەزیز

ئەوەی کە تائێستا خوێندومانەو بیستومانەو بینیومانە، لەسەر بنەما سەرەکیەکانی بوون بەئەکتەر ،جەستەو دەنگە، بەمانایەک کە دەبێت ئەکتەر خاوەن جەستەیەکی ڕاهێنراوی شانۆیی و دەنگێکی پاک و بەهێز بێت ،تا ئەوەی ئەکتەر بەدەنگی بتوانێت ووشەکان و دیالۆگەکانی بگەیەنێتە دورترین بینەر لە ڕیزی دواوەی هۆڵی نمایش، ئەمە جگەلەوەی کە ئەکتەر بۆ نمایشی دەروەی هۆڵ و لە شوێنی کراوەدا دەبێت دەنگی دوو هێندە ‌ بەهێز و گەورەتربێت.

ئەکتەر لە رێگەی ڕاهینان و پاکردنەوەی ژێکانی قورگەوە دەبێتە خاوەن دەنگێکی پاک و بەهێز .ئەکتەری ئەکادیمی هەمیشە گرنگیەکی زۆر دەدات بە ڕاهێنانی دەنگ و جەستەی. لەمڕۆی گەشەی تەکنەلۆژیا و تەکنیکی دەنگی ناو شانۆکانی ئەوروپادا ، وایکردوە کە ئەکتەر پێویستی بەو دەنگە گەورەو زوڵال و بە هێزە نەبێت،کە لە شانۆی گریکەوە تا کۆتاییەکنای سەدەی بیست بەیەکێک لە بنەما گرنگ و سەرەکیەکانی ئەکتەر دادەنرا.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە ئەکتەر وازی لە ڕاهێنانی دەنگ هێنابێت ،بەڵکو ئەکتەر گرنگی زیاتر دەدات بە ڕاهێنای دەنگ بۆئەوەی ببێتە خاوەن دەنگێکی پاک و خۆش ،کە بتوانێت یاری بەد ەنگی بکات بۆ هەر دەورێک کە پێویست بێت، تا ئەوەی کە ئەکتەر دەبێت وەک گۆرانی بێژ خاوەن دەنگێکی خۆشی مۆسیکی بێت،کە هەموو ئەم سیفەتە باشانە لە ڕیگای ڕاهێنانەوە وەدەستدەکەوێت.

بونی مایکی گەڕۆک بەدەمی ئەکتەروە خزمەتێکی زۆری گەیاندوە بە ئەکتەر ،بۆ گەیاندنی ئەو هەستە قوڵ و پڕ چێژانەی کە بەنزمترین نیڤۆی دەنگی ئەکتەر ئەدادەکرێت، گەیاندی ئە چپە و هەمس و ووشە پڕ ئازار و خۆشەویستیانەی ،کە ئەکتەر دەیەوێت بەهەستێکی قوڵی سروشتیانە ئەدایبکات، بێئەوەی موبالەغە یان تەسەنوع بەدەنگیەوەبکات.

ئەکتەری ئەمڕۆ زۆرترین گرنگی دەدات بە ڕهێنانی جەستەو ئاماژەکانی جەستە، جەستەیەک کە ئامادەگی هەیە بۆ هەموو ڕیاکشۆن و پەرچەکردارێک کە پێویستبێت. هێندەی ئەو شانۆگەریانەی بینیومن ،هیچ نمایشێک ئەکتەر بەبێ مایک نواندی نەکردووە، فۆڕمو شێوەی مایکێک کە هێندە بچوک گونجاو بۆ دەمووچاوی ئەکتەر،کە بینەر بەهیچ شیوەیەک هەست بەنەشازی یان شتێکی زیادەناکەت بە دەمووچاوی ئەکتەرەوە.

ئەگەر چی لە کوردوستان،هێج هۆلێکی نمایشی هێندە پێشکەوتونیە ،کە بتوانرێت سیستمەی دەنگی هەبێت و ئەکتەر سودمەندبێت لە و تەکنیەکە، ئەگەر هەشبێت لەوانەیە وەک کەمیەک یان عەیبەیەکی کەمتوانایی ئەکتەر سەیربکرێت. کە هیوادارم رۆژێک کوردوستان ببێتە خاوەن هۆلیکی شانۆی مۆدێڕن ،بەو تەکنیکە دەنگیانەی کە لەمرۆدا لەشانۆکانی ئەوروپادا دەبینرێت. کە دڵنیام بۆ ئەم دەسەڵاتە بێ باکە لەکەلتور و هونەر دەبێتە خەونێکی شاعیریانە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP