دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13/08/2021

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی ئاوی چەمچەماڵەوە بڵاوکردەوە

ئیتر چی پێویست دەکات خەڵکی گوێ لە چەند دەسوپێ سپی و بێ کردارێک بگرن کە دەیان جار لەلایەن خۆیان و حزبەکانیانەوە قۆڵی خەڵکیان بڕیوە بەناوی چارەسەری ئاوی چەمچەماڵەوە

هەرێم نیوز

عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڕایگەیاند، کەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ کێشەیەکی تولانیە و ٣٠ ساڵە خەونی بەدی نەھاتووی خەڵکە، کەم حزب و کەسایەتی سیاسی و حکومی ھەیە موزوایەدەی پێوە نەکردبێت و چەندین جار حزبەکان وەکو بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاریان ھێناوە، بۆ یەکەم جارە کە پارتی دیموکراتی و کوردستان و سەرکردە و نوێنەری ئەو حزبە لە حکومەتدا باسی چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات و بە شێوەی کردەیی گرنگی پێداوە.



ڕونکردنەوە لەسەر ئاوی قەزای چەمچەماڵ
پێشەکی پیرۆزبای لە خەڵکی چەمچەماڵ و دایکان و خوشکانمان دەکەین کە بۆ یەکەم جارە ھەنگاوێکی کردەی دەنرێت بە مەبەستی چارەسەر کردنی کەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵدا.
لەوەش دڵنیاتان دەکەین کە بەردەوام دەبین لە داواکاری ھەموو جۆرەکانی خزمەتگوزاری بۆ سنورەکەمان و بەوپەڕی دڵسۆزیەوە ھەوڵی تەواو ئەدەین بۆ بەدی ھێنانی خواستەکانی خەڵک.
لەوەش دڵنیابن کە ئێمە بە حوکمی ئەوەی خۆمان لە سنورەکەدا دەژین و ڕێزی بێ پایانمان ھەیە بۆ خەڵکی تێکۆشەر و خۆشەویستی قەزای چەمچەماڵ بەھیچ شێوەیەک چەند کەچە نوسەر و دڵ ژەنگاویەکی سیاسی و چەند گروپێکی دروستکراو لە مناڵومەزم ساردمان ناکاتەوە لە خزمەتکردنی خەڵک و ناوچەکەمان.
کەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ کێشەیەکی تولانیە و ٣٠ ساڵە خەونی بەدی نەھاتووی خەڵکە، کەم حزب و کەسایەتی سیاسی و حکومی ھەیە موزوایەدەی پێوە نەکردبێت و چەندین جار حزبەکان وەکو بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکاریان ھێناوە، بۆ یەکەم جارە کە پارتی دیموکراتی و کوردستان و سەرکردە و نوێنەری ئەو حزبە لە حکومەتدا باسی چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات و بە شێوەی کردەیی گرنگی پێداوە، واتە ئەمە ھەوڵ و تاقی کردنەوەیەکی نوێیە، ئیتر چی پێویست دەکات خەڵکی گوێ لە چەند دەسوپێ سپی و بێ کردارێک بگرن کە دەیان جار لەلایەن خۆیان و حزبەکانیانەوە قۆڵی خەڵکیان بڕیوە بەناوی چارەسەری ئاوی چەمچەماڵەوە، یان بۆ دەبێت پێویست نەکات ئێمە سوپاس و ستایشی کەسێکی نوێ بکەین کە لە حکومەت و بۆ یەکەم جار بەڵێنی خۆی بردبێتە سەر و کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکات دوای ئەو ھەموو فریودان و بەڵێنە درۆینەیانەی ئەوانی تر، بەڵێ ھەنگاوەکەی کردەییە و پێویستە ھەموو خەڵکی سنورەکە نەک ھەر سوپاس و ستایشی بکەین، بەڵکو پێویستە ھەموان پشتیوانی خۆی و حزبەکەی بکەین تا ھانی بدەین بۆ خزمەتی زیاتر و تۆڵە سەندن و پەیامێکیش بێت بۆ ئەوانەی کە چەندە ساڵە دڕۆیان لەگەڵمان کردووە.
عەسڵی بابەتەکە ئەوەیە من لە دانیشتنێکم لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمدا و لە چەند پرسیارێکی بەڕێزیان دەربارەی قەزای چەمچەماڵ و باروگوزەرانی خەڵکی سنورەکەمان، من پێم ڕاگەیاند کە لە زۆر ڕووەوە ھەر وەکو شار و ناوچەکانی تری کوردستانین، بەڵام لە مەسەلەی ئاو و دامەزراندنی گەنجەکانمان غەدرێکی زۆرمان لێکراوە، پێموت بەپێی زانستی پزیشکی ھەر ئاوێکی کەم و وەستاو بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بەکتریا ھەڵدێنێت، بەڵام ئێمە ١٥ ڕۆژ جارێک سرەی ئاومان دێت و تەنکی سەربانەکانمان نەک بەکتریا ژەنگ و ژەھریش ھەڵدێنن، پێموت کە من لە ژیانمان تەکلیفم لە ھیچ کەس و لایەنێک نەکردووە، بەڵام بۆ ئەم کێشەی کەم ئاویە تا ئاستی پاڕانەوە داوات لێدەکەم چارەسەرێکمان بکەن، کاک مەسرور زۆر نیگەران و غەمبار بوو بەو ھەواڵە و وتی بەڕاستی ئەمە کارەساتە و دڵنیابن زۆر بە جدی ھەموو ھەوڵێکی خۆم ئەخەمە کار بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە و نایەڵم ٢٠٠ ھەزار کەس کە زۆربەیان کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال کراوانن لەو قەیرانی ئاو و کێشەی تەندروستیەدا بمێنەوە، ھەر دوابەدوای ئەو دانیشتنە نوێنەری تایبەتی خۆی ناردە سنورەکە و دەرخستەی چارەسەری خێرا بە دە بیری ئیرتیوازی و دەرخستەی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ یان گەیاندە وەزارەتی مەعنی و ئەنجومەنی وەزیران و وا ئێستا بڕیار لەسەر ھەڵکەندنی بیرەکان و بەستەوەی بە ھێڵی گشتی ئاوی چەمچەماڵەوە دراوە و بە جدیش ئیش لەسەر پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ دەکرێت.
تێبینی
ڕونکردنەوەکەم لە دوو خاڵەوە دێت
یەکەم:لەگەڵ بابەتی ئاوی چەمچەماڵدا لەلای یار و نەیار بە باش و بە خراپ زۆر جار ناوی من دەھێندرێت، بۆیە بە پێویستم زانی ھەموان ڕاستیەکە بزان.
دووەم:بەڵێ ڕاستە مافی سەرەتای خەڵکە و ئەرکی سەر شانی دەسەڵاتە و لە داھاتی گشتی پارەی بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام لە ھەموو دونیادا ئەنجامدانی ئەرک شایەنی پشتیوانی و دەستخۆشیە و چەواشەکاری و سستی لە ئەمجامدانی ئەرکدا شایەنی سەرزەنشت و سزا دانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP