دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/08/2021

لەسەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ بەھۆی بۆردومانەکانی‌ توركیاوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێم برینداربون

هەرێم نیوز

تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئه‌مریكی‌ ئاشكراى كرد‌، كه‌ لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە تاوەکو ئێستا،  بەھۆی بۆردومانەکانی‌ سوپای‌ توركیاوە، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستان برینداربون. 

تیمی کوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئه‌مریكی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوه‌ بۆسەر گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار، ھاوڵاتییەکی مەدەنی بەسەختی برینداربو.

ئەوەشى خستۆتەڕو، كه‌ دوێنێ کاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گوندی بۆسەل لەناحیەی دەرکار لەھەرێمی کوردستان، بەچڕی لەبارەگا سەربازییە نوێیەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا.

ڕێکخراوەکە دەشڵێت: بۆردوومانەکان بوونە ھۆی برینداربوونی عەبدولرەحمان یوسف-ی تەمەن ٥٥ ساڵ کە خەڵکی گوندی بۆسەل-ە.

ئاماژەشى بەوەکرد، لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا، بەلایەنی کەمەوە ١٩ ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھۆی بۆردومانەکانەوە برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP