دواین هەواڵ

عێراق‌

 21/07/2021

عەممار حەکیم: رێگە نادەین پێشێلی سەروەرییەکانی عێراق بکرێت

هەرێم نیوز

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، رێگە نادەن بە هیچ بیانوویەک و لە هەر دۆخێکدا بێت، پێشێلی سەروەرییەکانی عێراق بکرێت یان دەستدرێژی بکرێتە سەر خاکەکەی.

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تێلیگرام پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە،" بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە ناوچەکە و تەواوی جیهان لەسەر بنچینەی مامەڵەی وڵاتان بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بە هاوئاهەنگیکردن لەسەر بنەمای پەیوەندیی دوولایەنە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەبێت".

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا نوسیویەتی،" عێراقیش وەک وڵاتێکی سەربەخۆ کە خاوەن سەروەریی تەواوی خۆیەتی، هەر هەوڵێک بە مەبەستی خۆسەپاندن و دروستکردنی کەتوار تێیدا بنرێت، بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی شکست دەهێنێت". 

ئەوەشهاتووە، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ عێراق بکەن کە خاوەنی سەروەریی تەواوی خۆیەتی.

ئەم پەیامەی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەكاتێكدایە، تورکیا و ئێران وەک دوو وڵاتی دراوسێ بەردەوام سەروەریی عێراقيان پێشێل كردووە .

دەقی پەیامەکەی عەممار حەکیم:

بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە ناوچەکە و تەواوی جیهان لەسەر بنچینەی مامەڵەی وڵاتان بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بە هاوئاهەنگیکردن لەسەر بنەمای پەیوەندیی دوولایەنە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەبێت. عێراقیش وەک وڵاتێکی سەربەخۆ کە خاوەن سەروەریی تەواوی خۆیەتی، هەر هەوڵێک بە مەبەستی خۆسەپاندن و دروستکردنی کەتوار تێیدا بنرێت، بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی شکست دەهێنێت. داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ عێراق بکەن کە خاوەنی سەروەریی تەواوی خۆیەتی. رێگە نادەین بە هیچ بیانوویەک و لە هەر دۆخێکدا بێت، پێشێلی سەروەرییەکانی بکرێت یان دەستدرێژی بکرێتە سەر خاکەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP