دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق بەدواداچوون بۆ چارەنووسی١٨ کۆچبەر لە لیبیا دەکات

هەرێم نیوز

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی ڕەسمیی دەسەڵاتدارانی لیبیا نییە کە خنکانی ١٨ پەنابەرە کوردەکە لە دەریای ناوەڕاستدا پشتڕاست بکاتەوە.

بەدواداچوون لەگەڵ لایەنە ئەمنی و تەندروستییەکان
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند: بە وردی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو ١٨ پەنابەرە کوردە دەکەن کە بە ڕێگەی نایاسایی چوونە خاکی لیبیاوە و ئێستاش دەنگۆی خنکانیان لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاو بووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە لەگەڵ لایەنە ئەمنی، تەندروستی و مانگی سۆری لیبیا لە گفتوگۆدان بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئەو ١٨ پەنابەرە کوردە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی
بەوەش دا، تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی ڕەسمییان لە دەسەڵاتدارانی لیبیاوە پێ نەگەیشتووە کە خنکانی ئەو پەنابەرانە پشتڕاست بکاتەوە.

پاشخانی هەواڵ
ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی خنکانی ١٨ پەنابەری کورد لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاو کرایەوە، کە گوایە لە لیبیاوە بە بەلەم بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون و لە ڕێگادا بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و خنکاون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP