دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 10/06/2021

رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی چاودێری منداڵێک دەکەن کە توشی زەبری دەرونی بووە

د.جەعفەر عومەر پزیشکی پسپۆری دەروونی.

منداڵان توشی زەبری دەرونی دەبن و ئەو زەبرەش کاریگەی دەخاتە سەر ژیانیان، لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پاش زەبر وەکو "نەخۆشی فشاری پاش زەبر"، ئەم رێنماییانە بۆ دایک و باوک و کەسوکاری نزیکە کە چۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەو منداڵەی تووشی زەبری دەرونی بووە:

- دورکەوتنەوە لە تورەبوون و سەرزەنشتکردنی منداڵەکە، بۆ نمونە ئەوەی کە لای ئێمە باوە و بە منداڵی دەڵێین "ترسنۆک, چی بووە بۆ والەخۆت دەکەیت" ئەم وتەو قسانە هیچ هاوکاری منداڵەکە ناکات.

- دڵنیاکردنەوەی بەردەوامی منداڵ کە سەلامەت و پارێزراوە. ئەمەش بە وتە و رەفتار دەکرێت. - قسەبکەن لەبارەی روداوەکەوە، ئەمەش ئەگەر منداڵ خۆی ویستی یان باسی کرد. بەتایبەت لەشێوەی چیرۆک و یاریدا.

- هاوکاریبکە لە دەرخستنی هەستەکانیدا، بۆ نمونە با لەو ماوەدا وێنەبکێشێت، یان داوای لێبکە چیرۆکت بۆ بگێرێتەوە، لەم رێگایانەوە خۆی خاڵی دەکاتەوە.

- ئەنجامدانی کارە رۆتینییەکانی رۆژانە و فەرامۆشنەکردنی وەکو خۆشۆردن، چونە قوتابخانە, یاریکردن, ...

- فێرکردنی میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە وەکوو هەناسەدانی قوڵ.

- کارئاسانی بۆ خەو و خواردنی تەندروست..

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP