هەرێم نیوز
وەزیری بازرگانی
تورکیا ئامارەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنی کاڵاو شتومەکی لە مانگی پێنج لەو وڵاتە
راگەیاند.
مەهەمت مووش، وەزیری
بازرگانیی تورکیا دەڵێت، قەبارەی هەناردەکاریی تورکیا لە مانگی پێنجی ئەمساڵ بەراورد
بە مانگی پێنجی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 65.5 بەرزبووەتەوە بۆ 16.5 ملیار دۆلار.
هەروەها قەبارەی
هەناردەکاریی تورکیا لە 12 مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ 193.3 ملیار دۆلار.
مەهمەت مووش، دەڵێت
مانگی پێنجی ئەمساڵ زیاترین هەناردەکارییان هەبووە. سەبارەت بە هاوردەکردنی کاڵا و
شتەمەک، تورکیا لەو مانگەدا 20.6 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە کە بەڕێژەی 54٪ بەرزبووەتەوە.
بەوپێەش لەو ماوەیەدا قەبارەی کورتهێنانی بازرگانیی تورکیا گەیشتووەتە چوار ملیار
و 100 ملیۆن دۆلار.
لە دوای
ئاسانکردنی رێوشوێنەکانی پەیوەست بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا، ئەو
وڵاتە ئامانجییەتی قەبارەی هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک بەرزبکاتەوە بۆ 200 ملیار دۆلار.