دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 03/05/2021

پـەشـێـویـەكـانـی پـاش مـنـداڵـبـوون

سەیران بەرزنجی

پـەشـێـویـەكـانـی پـاش مـنـداڵـبـوون postpartum Disorders سـکـبـون و مـنـداڵـبـوون دوو قـۆنـاغـی سـروشـتـیـن لـەتـەمـەنـی مـیـیـنـەدا، لـەوانـەیـە کـەم كەس هـەبـیـت حـەز بـەم دوو قـۆنـاغـە نـەكـات، ئـەوەی لـێـرەدا مـەبـەسـتـمـانـە تـەنـهـا بـاس لـە پـەشـیـویـەكـانـی پـاش مـنـداڵـبـوون دەكـەیـن .

دەتوانـیـن ئـەو پـەشـیـوی و حـاڵـەتـانـە بـکـەیـن بـە چـوار جـوار :

1 . دڵـتـەنـگـی پـاش مـنـداڵـبـوون : ئـەم بـارە نـزیـکـەی لـە 50% -- 70% مـیـیـنـە هـەیـەتـی پـاش مـنـداڵـبـوون بـە حـاڵـەتـیـکـی نـەخۆشـی دانـانـرێـت بـەڵـکـو ئـاسـایـیـە و لـە چـەنـد ڕووژی پـاش مـنـداڵـبـوون بـەتـایـبـەتـی پـێـنـج ڕووژی یـەكـەمـی دوای مـنـداڵـبـوون دایـك هـەسـت بـە دڵـتـەنـگـی دەكـات و جـار جـار دەگـری لـەبـەرخـۆیـەوە ، خـەوێ تـێـكـدەچـێـت واتـە بـەنـارحـەت خـەوی لـێـدەكـەوێـت یـان نـاتـوانـی بـەپـیـێ پـێـویـسـت لـەخـەودا بـمـێـنـێـتـەوە ، تـرسـی ئـەوەی دەبـێـت نـەتوانـێـت کـۆرپـەکـە بـەخـێـوبـکـات ، هـەسـت بـە نـائـارامـی دەکـات .

هـۆکـاری ئـەم دڵـتـەنـگـیـە بـۆ گـۆڕان لـەئـاسـتـی ئـیـسـتـرۆجـیـن و پـرۆجـیـسـتـیـرون دەگـەڕیـتـەوە کـە پـاش مـنـداڵبـوون بـەخـێـرایـی دادەبـەزێـت . ئـەگـەری ئـەم حـاڵـەتـە زیـاتـرە لـەوانـەی :

* یـەکـەم جـارە مـنـداڵـیـان بـبـێـت . * پـیـشـتـر گـرفـتـیـان هـەبـووە لـەكـاتـی سـوری مـانـگـانـە کـە پـێـی دەڵـیـن نـیـشـانـەی پـیـش سـوری مـانـگـانـە .

* لاوازی پـاڵـپـشـت و خـۆگـونـجـانـدنـی کـۆمـەڵایـەتـی .

چـارەسـەر : لـەبـەر ئـەوەی ئـەم نـەخـۆشـی نـیـە بـۆیـە پـێـوێـسـتـی بـەدەرمـان نـیـە بـەڵـکـو تـەنـهـا بـرێـك پـاڵـپـشـت کـردن و دڵـنـیـایـی کـردنـەوەی دەوێ . لـە مـاوەی دوو بـۆ سـێ رۆژدا ئـاسـایـی دەبـێـتـەوە . ئـایـنـدەی ئـەم حـاڵـەتـە : زوربـەی زوریـان دەگـەرێـنـەوە بـاری ئـاسـایـی و هـەنـدێـکـی کـەمـیـان گـەر دڵـتـەنـگـیـەکـەی زۆر بـێـت ڕەنـگـە بـبـێـتـە حـاڵـەتـی خـەمـۆکـی پـاش مـنـداڵـبـوون .

2. خـەمـۆكـی پـاش مـنـداڵـبـوون : لـەمـاوەی شـەش هـەفـتـەی یـەکـەمی پـاش مـنـداڵـبـوون روودەدات ، ئـەگـەری سـەرهـەڵـدانـی لـە 10%– 15% دەبـێـت . نـیـشـانـەكـانـی : * هـەسـتـکـردن بـە دڵـتـەنـگـی و گـریـان . * بـێـخـەوی و خـەوی نـاخـوش .

* کـەمـبـونـەوەی ئـارەزووی خـواردن .

* کـەمـبـونـەوەی تـەرکـێـز ولاوازی تـوانـای بـریـاردان.

* بـیـری سـلـبـیـانـە سـەبـارەت بـەخـۆی کـە نـاتوانـێـت بـایـەخ بـدات بـەکـورپـەکـەی .

* دڵـەڕاوکـێـی زوور سـەبـارەت بـەتـەنـدروسـتـی کـۆرپـەکـەی و گـومـان دەبـات بـەوەی کـۆرپـەکـەی نـاتـەواوی هـەیـە یـان نـەخـۆشـی هـەیـە.

* بـێـری خـۆکـووشـتـن .

* ئـەگـەری ئـەم حـاڵـەتـە زیـاتـرە لـەوکـەسـانـەی : +ژیـانـیـان بـڕیـکـی زور تـەنـگـەژە و گـرفـتـیـان هـەیـە . + مـیـژووی پـەشـێـوی دەروونـیـان هـەیـە . + تـەمـەنـیـان کـەمـە . + پـەیـوەنـدی هـاوسـەریـان لاوازە. + پـاڵـپـشـتـی کـومـەڵایـەتـیـان لاوازە. + سـکـیـان بـووە بـی پـلان دانـان ، سـکـی نـەخـواسـتـراو . + شـێـری خـۆیـان نـادەنـە مـنـداڵ . + بـێـكـارن .

چـارەسـەر: بـوونـی کـەسـانـێـك لـە دەووروبـەرت پـاڵپـشـتـێـت بـكـەن ، لـێـی تـێـبـگـەن . ° خـواردنـی بـڕیـکـی زوور لـە مـاسـێ کـە دەوڵـەمـەنـدە بـە ئـۆمـیـگـا سـێ . ° نـەشـاردنـەوەی هـەسـت و خـەم و تـوڕەیـەکـان واتـە کـپ نـەکـردنـی لـەنـاخ و دەروون . هــێـوام دەروون دروسـتـیـەکـی بـاش دەخـوازم بـۆ هـەمـوان . 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP