دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/04/2021

خوێندنی باڵا پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامەی کردە ئۆنڵاین

لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەهۆی توشبوونی بەڕێوەبەر و زۆرینەی فەرمانبەرانی بەشی یەکسانکردنی بڕوانامەکان لە دیوانی وەزارەتەکەیان بە کۆرۆنا، لە ئەمڕۆوە تاوەکو دوو هەفتەی تر پرۆسەی یەکسانکردنی بڕوانامە لە رێگەی ئۆنڵاینەوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنیا لە رێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان بەشێوازی ئۆنڵاین ئەنجامدەدرێت".


دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا:

بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر و زۆربەی فەرمانبەران و ستافی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان له دیوانی وەزارەتەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران، لە بەیانییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی یەکسانکردنی بڕوانامەکان تەنها لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان (mhe-equalization.com) بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدەدرێت.
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ سەرجەم فەرمانبەر و مامۆستا و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە مەرج و رێنماییەکانی خۆپارێزی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP