دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/03/2021

ئەمریكا ستایشی هێزەكانی پێشمەرگە و هەسەدە دەكات

هەرێم نیوز

لەدووەمین ساڵیادی روخاندنی خەلافەتی داعشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیان نامەیەكەدا رایگەیاند،رزگار كردنی خاكی عێراق و سوریا لەداعش وەرچەرخانێكی گرنگ بوو لەشەڕی روو بەروو بونەوەی ئەو رێكخراوەدا .

لەبەشێكی بەیان نامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا هاتووە،هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌کانی سوریای دیموکرات و  سوپای عێراق رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ لەتێكشكاندنی داعشدا .

ئه‌مرۆ 23 -3 2021، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کیدا بە بۆنەی دووه‌مین ساڵیادی تێکشکاندنی خەلافەتی داعش رایگه‌یاند:"رزگارکردنی خاکی عێراق و سوریا له‌ رێکخراوی چه‌کداری داعش وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ بو له‌ شه‌ڕی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش سوره‌ له‌سه‌ر خاپور کردنی پێگه‌کانیان له‌ عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌کانی بۆ له‌ناوبردنی یەكجاری داعش  به‌رده‌وام دەبێت".

لەبەشێكی بەیان نامەكەدا هاتووە: " واشنتن ستایشی ئازایه‌تی و قوربانیدانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق و هێزه‌کانی سوریای دیموکرات دەكات ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP