باشترین جۆره‌کانی خۆراک و گرنگترین ڕێنمیایی یه‌کان.
دکتۆرکامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی
زۆر له دایکان وباوکان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌رگری (مه‌ناعه )ی مناڵه‌که‌م که‌مه یان مه‌ناعه‌ی نیه و زوو زوو نه‌خۆش ده‌که‌وێت و دره‌نگ چاک ده‌بێته‌وه ؛ بۆ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری مناڵان و پاراستنی له نه‌خۆشی ئه‌م بابه‌ته گرنگترین ڕێنمیایی پزیشکی و باشترین جۆره‌کانی خۆراک ده‌خاته ڕوو .
باشترین جۆره‌کانی خۆراک :
سیستمی خۆراک ته‌ندروست پێویسته هه‌موو پێکهاتووه گرنگه‌کانی تێدا بێت له پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چه‌وریه به‌سوود و ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵل و مادده دژه ئۆکسانه‌کان به‌ڵام هه‌ندێک جۆریان ڕۆڵێکی گرنگتریان هه‌یه که ئه‌مانه‌ن :
1 ـــ ئۆمێگا سێ : ماسی سه‌لمۆن و سه‌ردین و چه‌ره‌س و گوێز و ده‌نکی که‌تان و زه‌یتی زیتون ۰
2 ـــ سیلنێوم : ماسی توونه و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و په‌نیر و سیر و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ( ئاردی بۆر ، شۆڤان ، برنجی قاوه‌یی ، گه‌نمه‌شامی ) ۰
3 ـــ زنک : گۆشت و جگه‌ر و هێلکه و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ۰
4 ـــ مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید : هه‌نار و پیازی سوور و شووتی و شاتوو و میوه مزره‌مه‌نیه‌کان و بیبه‌ر ۰
5 ـــ ڤیتامین A : جگه‌ر و میوه و سه‌وزه‌ه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ک گێزه‌ر و پڕته‌قاڵ و کاڵه‌ک و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی زه‌رد و گویژ و هه‌نجیر و شلیک ۰
6 ـــ ڤیتامین B2: جگه‌ر و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ۰
7 ـــ ڤیتامین B 6 : گۆشت و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و مۆز و پاقله‌مه‌نیه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان
8 ـــ ڤیتامین C : میوه مزره‌مه‌نیه‌کان و شلیک و کاڵه‌ک و بیبه‌ری سه‌وز ۰
9 ـــ ڤیتامین E : زه‌یتی زه‌ییتون و گوڵه‌به‌رۆژه و چه‌ره‌س و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ۰
10 ـــ ڤیتامین D : شیر و ماسی سه‌لمۆن و تونه‌ی سوور و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و په‌نیر و جگه‌ری مانگا و مه‌ڕ به‌ڵام چوونه به‌ر هه‌تاو گرنگترین سه‌رچاوه‌یه ڕۆژانه ( ۲۰ ـــ ۳۰ خوله‌ک ) له نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.