هەرێم نیوز
هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی پێندرۆی ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی متسیوبۆشی و ماتۆرسکیلێک، لە ناحیەی شێروان مەزن گوندی پێندرۆ ڕووی دا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیەکە، داوا لە شوفێران و ماتۆڕسواران دەکات خێرایی کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.