هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشه‌تیی مه‌سرورو بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه، له‌نێوانیان مووچه‌ی مووچه‌خۆران و هێزه ئه‌منییه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می باج له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌رئه‌نجانی گفتوگۆی به‌غدا و هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان.
بەپێی کارنامەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەرئەنجامى کۆبونەوەى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرسى دەروازە سنورییەکان و ئەم بابەتەش لەلایەن هەردو وەزیرى دارایی و ناوخۆ پێشکەش دەکرێت کە بەشدارى کۆبونەوەکە بون.
تەوەرى دوەمى کۆبونەوەکە لەبارەى پرسى موچەى هێزە ئەمنییەکانە و موچەخۆرانە، لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەدواداچونەکانى بۆ بابەتى موچەى مانگى 6ـى موچەخۆرانى هەرێم و موچەى هەرد و مانگەکانى 5 و 6 ى هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە و ئاسایش) پێشکەش دەکات.
و باس لە دوا پێشهاتى بابەتى وردبینى و پێداچونەوەى لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن تیمى هاوبەشى چاودێرى دارایی هەرێم و فیدراڵ دەکرێت.
هەروەک کارەکانى هەردوو تیمى هاوبەشى حکومەتەکانى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرۆسەى هاوبەشى یەکخستنەوەى رێکارە داراییەکان و سیستمى باج لەنێوان هەولێر و بەغداد دەخرێتەڕو.