دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 05/02/2024

چین لە رێزبەندی یەکەمی وڵاتانی هەناردەی ئۆتۆمبێلدایە

هەرێم نیوز 

ساڵی پار کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێلی چینی، ریزبەندی یەکەمی گرت و توانی 102 ملیار دۆلای ئەمریکی تێپەڕێنێت و بەڕێژەی 69% بەشداری داهاتی گشتی وڵاتەکەی بکات، ئەمەش لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بە بازدانێکی گەورە دێته ئەژمار و ئۆتۆمبێلەکانی رەوانەی 200 بازاڕی وڵاتانی جیهان کردووە. سەرچاوە چینییەکان باس لەوەدەکەن کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی ئۆتۆمبێل توانیویەتى 26ملیۆن 800 هەزار ئۆتۆمبێل دروستبکات و لەو ژمارەیەش 5 ملیۆن 260 هەزار ئۆتۆمبێلى هەناردە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی توێژەران و چاودێرانی بواری ئابووری بێ سڵەمینەوە بڵێن چین توانی پێشی وڵاتی ژاپۆن بداتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر پێشەنگی وڵاتانی وەبەرهێنەری ئۆتۆمبێلی بۆ خۆێ گرتبوو.

چاودێران پێیان وایە لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2023 دا چیین توانیویەتى بکەوێتە پێش کۆمپانیاى تێسلاوە بۆ ئۆتۆمبێلى کارەبایی و چاوەڕێش دەکرێت لە چارەکی یەکەمى ساڵی 2024 یش دا پێشکەوتنەکانى لە بوارى ئۆتۆمبێلى کارەباییدا زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت. بەگوێرەی ئامارەکانی گومرگ لە ساڵی پاردا توانیویانە لەبواری ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگردا پلەی یەکەمی لەڕووی نرخ و ژمارەو کوالیتییەوە بەدەستبهێنن، بەجۆرێک تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی پار بەڕێژ15% بکەوێتە پێش ژاپۆنەوە . چاودێرانی ئابوری باوەڕیان وایە هۆکاری ئەم پێشکەوتنە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشوازییە گەورەیەی کە لەسەر ئاستی جیهان لە ئۆتۆمبێلە چینییەکان کراوە، بەشێکی زۆریش لەوئۆتۆمبێلانە جگە لە نەفەرهەڵگرەکان ئۆتۆمبێلی کارەبایی زۆریان لەخۆگرتووە، جوانى دیزاین و هەرزانى نرخ و کۆالیتى بەرزیان وایکردووە کە زیاتر سەرنجیان بکەوێتە سەر.

توێژینەوەکانی 20 ساڵی رابوردوو بۆ بەرهەمە ئۆتۆبیلییەکانی چیین باس لەوە دەکەن هەماهەنگییەکی گەورە لەنێوان کۆمپانیا چینییەکاندا کراوە بۆ ئەوەی بتوانن بەهای ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەیەکی گشتی داببەزێنن و بتوانن بچنە نێۆ ململانێ ئابوورییەکانی جیهان، جگە لەوەی بازاڕی ناوخۆییان پڕکردووەتەوە، هەناردەی ئۆتۆمبێلەکانی چیین گەشتونەتە ئوسترالیا، ئەوروپا، باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە هەموویان بازاڕی گەرم و گوڕی ساغکردنەوەی ئۆتۆمبێلن و زۆترین ئۆتۆمبێلە بەنزینەکان روویان لە روسیا کردووە و زۆرترین ئۆتۆمبێلیش (بی واى دی) بووە. چاوەڕێش دەکرێت لەمساڵدا وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێلی چینی بەرزببێتەوە و لە نیوە زیاتریش ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێکبهێنێن.. ئۆتۆمبێلە چینییەکان عێراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتوتەوە و بازاڕەکانیان پڕکردووە لەمارکەکانی خۆیان، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم ئۆتۆمبێلانە کەمی کۆمپانیاکانی چاککردنەوە و وێستگەکانی شەحنکردنەوەی کارەبایین کە لەهەموو شارەکانی کوردستان بەردەست نین..

سەرەڕای ئەوەش بەهۆی ئەو پێشوازییە گەورەیەی لەئۆتۆمبێلی چینی دەکرێت لە ئێستادا شەقامەکانی کوردستان پڕپڕن لەئۆتۆمبێلی چینی و خەریکە جێگە بە توێتا و کۆمپانیا ژاپۆنییەکان چۆڵدەکات... لە بەرامبەردا ئەمریکا لە ریزبەندى دووەمدایە و 19 ملیۆن و 700 هەزار ئۆتۆمبێلى بەرهەم هێناوە، و بەدواى ئەویشدا ژاپۆن دەچێتە ڕیزبەندی سێیەک و 7ملیۆن و هەشتاوپێنج هەزار ئۆتۆمبێلى بەرهەمهێناوە و پاش ئەویش هیندستان بە 4 ملیۆن و 400 هەزار ئۆتۆمبێل لە ریزبەندى چوارەم و ئەڵمانیەکانیش لە ریزبەندى پێنجەمدا بوون بە دروستکردنی 3 ملیۆن و 460هەزار ئۆتۆمبێل و کۆریاش ریزبەندی شەشەمی وەرگرتووە ژمارەى ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانى ساڵی 2023 ی بە 3 ملیۆن و 310 هەزار خەمڵاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP