دواین هەواڵ

وەرزش‌

 05/02/2024

داواکارییەکەی دانی ئەلڤێس بۆ دواخستنی دادگاییکردنەکەی ڕەتکرایەوە

هەرێم نیوز

دانی ئەلڤێس لە کاتی دادگاییکردنیدا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە بەرشەلۆنە لە هۆڵی دادگا دەرکەوت

دادگایەکی ئیسپانیا داواکاری بەرگریکار دانی ئەلڤێس یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیلی ڕەتکردەوە، کە دەیەوێت لە بەردەم میدیاکاندا دادگایی بکرێت و کاتێکی زیاتری پێبدرێت بۆ ئامادەکاری بۆ دادگاییکردنی تاوانەکەی بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بکات، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە بەرشەلۆنە لە ساڵی 2022.

بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا لە شاری مەدریدی ئیسپانیا دەستگیرکرا، لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیندان ڕاگیراوە.

داواکاری گشتی داوا دەکات دانی ئەلڤێس تەمەن (40 ساڵ) بۆ ماوەی 9 ساڵ زیندانی بکرێت و بە بڕی 150 هەزار یۆرۆ قەرەبوو بداتە  قوربانییەکە.

ئەلڤێس سەرەتا ڕەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو ژنەدا هەبێت، کە بە وتەی خۆی نایناسێت، دواتر ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو کچە هەبووە کە قوربانییەکەیە ،ئەلڤێس ڕونی کردەوە لەبەر ژیانی خێزانی دانی بە پەیوەندییەکەیدا نەناوە.

دایکی بە یاوەری یەکێک لە براکانی لە دوورەوە ماچیان بۆ ناردووە و بە دەستەکانی ئاماژەیەکی شێوە دڵیان بۆ کردوە وەکو پاڵپشتی لە کاتێکدا ئەلڤیس بە دەستبەند و بە یاوەری دوو پۆلیس دەچێتە ژوورەوە بۆ دادگا.

 پارێزەرانی ئەلڤێس، داوای دواخستنی دادگاییکردنەکەیان ڕەتکرایەوە بیانویان بۆ ئەوە کاتێکی تەواویان پێنەدراوە بۆ ئامادەکاری بۆ یەکەم چاوپێکەوتنی لەگەڵ پۆلیس دوای دەستگیرکردنی.

ئەو کچە گوایە قوربانییە ئەمڕۆ لە دانیشتنێکدا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە، لە پشت شاشەیەکەوە قسەی دەکرد، بە دەنگی دەستکاریکراو بۆ پاراستنی ناسنامەکەی.

30 کەس لەو دۆسیەیەدا شایەتحاڵن هەموویان مۆڵەتی قسەکردنیان هەیە لەدادگادا پێشبینیش دەکرێت ئەلڤیس دواکەس بێت بەرگری لەخۆی بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP