دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/01/2024

یۆرگن کڵۆپ باس لە دەستلەکارکێشانەوەی دەکات

هەرێم نیوز

دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی یانەکە ڕایگەیاند؛ من دەتوانم تێبگەم کە ئەم بڕیارە لە ئێستادا وەک شۆکێک وایە بۆ زۆر کەس، بەتایبەتی کاتێک بۆ یەکەمجار دەیبیستیت، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانم، یان لانیکەم هەوڵبدەم ڕوونی بکەمەوە.

ڕاستگۆیانە هەموو شتێکی ئەم یانەیەم خۆشدەوێت. هەموو شتێکی ئەم شارەم خۆشدەوێت. هەموو هەوادارەکانمانم خۆشدەوێت. من تیم و ستافەکەم خۆشدەوێت. بەڵام ناچار بووم ئەم بڕیارە بدەم. دەبێت بڵێم وزەم تەواو بووە لەگەڵ دووبارەبونەوەی شتەکان.

ئێستا کێشەم نییە، بەڵام پێشتر دەمزانی کە لە شوێنێکدا دواجار دەبێت ئەم بڕیارە ڕابگەیەنم. هەرچەندە ئێستا بە تەواوی باشم. دەزانم ناتوانم کارەکانی پێشووم ئێستا دووبارە و سێ بارە بکەمەوە.

دوای ئەو هەموو ساڵەی پێکەوە بووین و هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا تێپەڕیون، ڕێز و خۆشەویستیم بۆ لیڤەرپۆڵ گەشەی کردووە و ئەوەی قەرزاریم ڕاستییەکەیە.

ئەمەش ڕاستیکە بوو کە بۆ هەمانوانم ڕونکردەوە یۆرگن کڵۆپ وتی لەپاش دوورکەوتنەوەم لەیانەی لیڤەرپۆڵ ئەرکی ڕاهێنانی هیچ یانەیەک لە پریمەرلیگ وەرناگرم و بۆ ماوەی ساڵێک پشوو دەدەم.

شایەنی باسە یۆرگن کڵۆپ ماوەی 8 ساڵە ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپۆڵە و خاوەنی نازناوەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆنسلیگ و جامی جیهانی یانەکانە لەگەڵ ئەم یانەدا ،لیڤەرپۆل لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ پاش 30 ساڵ نازناوی پریمەرلیگ یان بردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP