دواین هەواڵ

وەرزش‌

 16/01/2024

دانیێل دی ڕۆسی بووە ڕاهێنەری یانەی ڕۆما

هەرێم نیوز 

بە پشتڕاستکردنەوەی ماڵپەڕی یانەی ڕۆما، دانیێل دی ڕۆسی، یاریزانە بەناوبانگەکەی پێشووی جیالۆرۆسی، جێگەی خۆزێ مۆرینیۆی گرتەوە و گرێبەستەکەی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی ڕۆما واژۆکرد.  بەگوێرەی سەرچاوە نافەرمییە باوەڕپێکراوەکان، لەنێویاندا جیانلوکا دی مارزیۆ، ئەگەر دی ڕۆسی ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنێت، ڕەنگە گرێبەستەکەی بۆ وەرزەکانی داهاتوو درێژبکرێتەوە.

دان و ڕایان فریدکین، خاوەنی یانەی ڕۆما ئەم لێدوانەیان سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ دی ڕۆسی بڵاوکردەوە:

خۆشحاڵین کە بەرپرسیارێتی تەکنیکی یانەی ڕۆما ڕادەستی دانیێل دی ڕۆسی دەکەین، چونکە پێمان وایە هێزی سەرکردایەتی و تەماحەکەی کە هەمیشە لەگەڵیدایە، دەتوانێت یەکلاکەرەوە بێت لە بەدواداچوونی ئامانجەکانی تیپەکەدا تا کۆتایی وەرز.  ئێمە ئاگاداری پەیوەندییە گەرم و بەهێزەکەی دانیێل بووین لەگەڵ یانەکەدا، بەڵام ئەو جۆش و خرۆشەی کە دەستبەجێ ئەم تەحەدایەی لە چەند مانگی داهاتوودا قبوڵکرد، زیاتر قەناعەتی پێکردین کە دەتوانێت نوێنەرێکی شایستەی بەهاکانی یانەکە بێت.  بەخێربێن بۆ ماڵەوە دانیێل.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP