دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19/11/2023

کۆتایی ئەم ھەفتەیە گوژمەی یەکەمی 700 ملیار دینارەکە دەگاتە ھەرێم

هەرێم نیوز

حکومەتی عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، و وەزارەتی دارایی عێراقیش داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات، بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە رێککەوتن بۆ سێ مانگی دیکە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیاکانی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەیشتنی وادەی پارەکە ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بکات.
 بەپێی دواین رێککەوتنی نێوان ھەرێم بەغداد، حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ماوەی سێ مانگ  بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی ھەرێم دەکات.

 بەثێی زانیاریەکان، وا بڕیارە لە 27 تا 29ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 700 ملیاری دیناری دیکە بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوو مانگی رابردوشدا بەغداد بۆ ھەر مانگێک بڕی 700 ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی ھەرێم کردووە، بەوتەی بەشێک لە بەرپرسانی ھەرێم لە چەند رۆژی رابردوشدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، بۆ سێ مانگی داھاتووش ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکات، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران دابین بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP