دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 02/11/2023

ناوبانگ

بەنان فاروق
ڕۆژنامەنووس

ناوبانگ ئەوەی زۆرینەی هەوڵی بۆ ئەدەن کاتێک نییانە و ئەوانەشی ناودارن لێی ڕاکەن، ناوبانگ بریتییە لەوەی کەسێک لە ناو هەموو کەسەکانی تر دیاربێت و ناوی ناسراو بێت، خەڵکی ئەو کەسانەی کە ناودارن واتە ناویان دیارە لەناو کۆمەڵگادا دەیناسنەوە ئەمەش پێی دەوترێت ناوبانگ.

یەکێک لە ئارەزووە سەرەکییەکانی زۆرینەی مرۆڤ ناوبانگە و بەشێکی زۆری خەڵکی هەوڵی بۆ دەدەن و بەدەستی ئەهێنن بە ویستی خۆیان، بەڵام بەشێکی تری ناوبانگ بێ ویستی کەسەکە ڕوو دەدات و بە بۆنەی شتێکەوە بەناوبانگ و ناودار ئەبێت.

ناوبانگ بە گشتی دوو جۆرە، ناوبانگی ئەرێنی و ناوبانگی نەرێنی، ناوبانگی ئەرێنی ئەو جۆرە کەسانە ئەگرێتەوە کە یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵگای پێشێلنەکردووە و کۆمەڵگا ڕێگەی پێداوە، و خەڵکی ڕێزی لێدەگرن و خزم و دۆست و نەوەکانی داهاتووی شانازی پێوەدەکەن و ناویان دوای کۆچی دوایشیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە، هەندێ جار ئەم جۆرە ناوبانگە بە ویستی خۆیان ناودار دەبن و هەندێ جاریش بێ ویستی خۆیان ناودار دەبن، هەندێکیشیان بەهۆی زۆری خزمەت بە چوار پارچەی کوردستان و قارەمانییەتی ناوداربوون و شایەنی بەناوبانگبوون بوون وەک، شێخ مەحموودی حەفید، حەپسە خانی نەقیب، قازی محەمەد، یەڵماز گۆنای، ئەحمەد کایا، و شاعیران نالی و سالم و کوردی، مەحوی و مەولەوی و چەندین کەسایەتی ناسراوی تریش کە نوسینیان چەندین لاپەڕە پڕدەکاتەوە.
بەشێکی ئەو کەسانەشی کە بەناوبانگی ئەرێنیت دوای بەناوبانگبوونیان لە خۆیان دەگۆڕێن و خۆیان لە خەڵکی بە گەورەتر ئەزانن بەڵام خۆیان دەرناخەن لای خەڵکی، تا لە نزیکەوە نەیانناسی و تێکەڵیان نەبی نازانی چ جۆرە کەسانێکن.

دووەم جۆریان ناوبانگی نەرێنی ئەم جۆرە ناوبانگە ڕێک بە پێچەوانەی ناوبانگی ئەرێنییەوەیە و ناوبانگێکی خراپیان هەیە و خەڵکی ڕقیان لەم جۆرە کەسانە دەبێتەوە و لەلایەن کۆمەڵگاوەشەوە بە کەسانی بێڕێز لە قەڵەم دەدرێن و دەبنە جێی جنێو و سوکایەتی خەڵکی، ئەم جۆرە کەسانەش وەکو جۆری یەکەم هەندێکیان بە ویستی خۆیان ناوبانگ دەردەکەن و خۆیان بە شتی بێ بنەما و قسە و ناتەو توانج لە خەڵکییەوە بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە ئابڕوو و کەسایەتی خۆیان لە کەدار دەکەن و بڕە پارەیەک بەدەست دەهێنن بە قسە و کردنەوەی لایڤ لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بەتایبەتی تیک تۆک، هەندێکیشیان بەبێ ویستی خۆیان بەناوبانگ دەبن و ناوبانگەیان دەچێتە ژێر پرسیاری خەڵکییەوە و خەڵکی بەشێوازێکی کەم و بە قسە پێوتنیان و جنێودان پێیان ناوبانگێکی نەرێنی بۆ خۆیان پەیدا دەکەن، ئەم جۆرەیان ناویان هەمیشە بە خراپی دەمێنێتەوە و دەبنە مایەی شەرمەزاری بۆ دۆست و خێزان و خانەوەداکەیان.

بە گشتی میدیا (ڕاگەیاندن) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە بەناوبانگکردنی کەسایەتییەکانی کوردستان و جیهان، چونکە گەر میدیاکان نەبن کەس ئەو جۆرە کەسانە ناناسێت و بەناوبانگ نابن.
لە جیهاندا و لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بەدەستهێنانی ناوبانگ هیچ ئاسان نییە و بگرە زۆریش قورسە، بە گشتی لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهاندا کەسانی هونەرمەند و کەسانی میدیاکار و کەسانی بەهرەمەند و پڕۆفیسۆرەکان ناودار دەبن و هەرگیز ڕێگە بە کەسێکی ئاسایی و بێ ئەزموون و بێ بەهرە و توانا نادرێت بەناوبانگ بێت و لە میدکاکاندا دەربکەوێت و هەموو میدیاکانیان سانسۆر کراون و کەسانی ناوداری جیهان بەزۆری خۆیان لە میدیاکان دەشارنەوە و خۆیان لە میدیاکان بەدوور دەگرن، بەڵام بە پێچەوانەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان لە کوردستان کەسانی بێ بەهرە و هیچ لەبارانەبوو و کەسانی فاشیل و دواکەوتوو بەناوبانگ دەبن و بەشێکی میدیاکانیش ڕۆڵی سەرەکی دەبنێت لە گەورەکردن و بەناوبانگکردنی ئەم جۆرە کەسانە و پێویستە ئەو جۆرە میدیایانە سانسۆر بکرێن و چیتر ڕێگە بە گەورەکردنی کەسانی لەو شێوەیە نەدرێت، سنوریان بۆ دابنرێت و هیچ وێنە و لێدوانێکیان بڵاونەکرێتەوە بەتایبەتی لە سۆشیاڵ میدیاکانیاندا، چونکە ئەو جۆرە کەسانە دەبنە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان و تێکدانی خوڕەوشت و ئەخلاق و ئاکاری هەرزەکاران و گەنجان.

پێویستە دەزگاکانی ئاسایش هەستن بە سزادان و زیندانیکردنی ئەو جۆرە کەسانەی کە ناوبانگی نەرێنیان هەیە و دەبنە هۆی تێکدانی شیزازەی خێزان و خوڕەوشت و ئەخلاقی هەرزەکار و گەنجەکان، و هەستن بە سانسۆرکردنی ئەو میدیایانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە گەورەکردن و ناودارکردنی خەڵکی، پێویستە لەسەر هاوڵاتیانیش هۆشیار ببنەوە و چیتر نەچنە ناو لایڤی کەسانی ناوداری نەرێنی و بۆ ئەوەی ئەوان بە مەبەستی تایبەتی خۆیان نەگەن و هیچ بڕە پارەیەکیان بە لایڤەکانیان دەستنەکەوێت تاوەکو واز لەو کارە بهێنن و کۆتایی پێ بهێنن.

بە زۆری ئەو کەسانەی بەناوبانگ بوون بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ناوبانگی نەرێنیان هەیە و بەشێکی ئەوانەشی ناوبانگی ئەرێنیان هەیە بەهۆی ناوبانگەوە لە خۆیان دەگۆڕێن و خۆیان لە خەڵکی بە گەورەتر و بە گرنگتر لە خەڵکی ئەزانن کە ئەمەش ئەو جۆرە کەسانەن کە هیچ نەدیوو هیچ نەزانن و ئەوانەشی کە ناوبانگی بەبێ ویستی خۆی بووە و لە خۆیی گۆڕاوە هەنگاو بەرەو ناوبانگی نەرێنی دەنێن و بە تێکەڵبوونیان لەگەڵ خەڵکی، خەڵکی بە کەسانی دواتەوتوو و نەزانیان لە قەڵەم دەدات چونکە بەناوبانگی ڕاستەقینە هەرگیز ناوبانگی بەلاوە گرنگ نییە، لای عاریفانیش ناوبانگ لە دوونیادا گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە لەودنیادا چۆنە.

هەروەکو مەحوی دەڵێت: بەبێ نامی ژیام و نامەوەر چووم..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP