هەرێم نیوز
ئەمڕۆ، هێرشكرا یەسەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە شاری هەولێر، ئەندامێکی کۆنگرە بە ناوی ده‌نیز هێڤی تیرۆر کرا.
شكوروڵا حه‌مه ئەمین ئه‌ندامی كه‌نه‌كه* رایگەیاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە هەولێر ته‌نیا هه‌ڤاڵ ده‌نیز هێڤی له باره‌گا بووه، كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته ژووره‌وه و له‌لای ده‌رگای باره‌گاكه تیرۆری كردوه و هه‌ڵهاتووه.
وتیشی: "دوای ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته باره‌گاكه‌ی كه‌نه‌كه و باره‌گاكه‌یان داخستووه و ته‌رمی شه‌هید ده‌نیزیان گواستووه‌ته بۆ پزیشكی دادوه‌ری و له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه راشیگه‌یاند كه "چه‌ند ئه‌ندامێكی ئێمه بڕیاره بچنه پزیشكی دادوه‌ری و زانیاری سه‌باره‌ت به شێوازی تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كه‌مان وه‌ربگرن"