هەرێم نیوز
پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکوو ئێستاش 19هەزار و 545 خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
دابەشبوونی پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەم شێوەیەیە: لە پارێزگاى هەولێر 8 هەزار و 140 خێزان، پارێزگاى سلێمانی6 هەزار و922، پارێزگاى دهۆک2 هەزار و 189 خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان 890 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ 411 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران 474خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش103 خێزان.
ڕۆژی سێشەممە، 5ـى ئەیلوولی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند و هاووڵاتییانیش دەستیان بە پرۆسەى پڕکردنەوە کرد.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی 1ى 12ى 2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دەکرێت لەم لینکانەوە داواکارییەکانتان پێشکەش بکەن:
https://kamdaramet.com/
https://residential.emocah.com/