هەرێم نیوز
سبەی چوارشەممە، پارەی گەنمی ئەو جووتیارانەی سلێمانی دابەش دەكرێـت، كە لە كۆتایی مانگی حوزەیراندا گەنمیان ڕادەستی سایلۆ كردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 10ی 2024، سایلۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەینەوە، کە لە 29ی 6ی 2024، گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەی پارەیان پێ دەدرێت."
ئاماژەی بەوەش كردووە، دەبێت ئەو جووتیارانە سبەی چوارشەمە، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی، كە بڕەکەی 20 ملیار دینارە، دابەش دەکرێت."
لە ماوەی ڕابردوودا بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی، كە بڕەكەی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینار بوو، دابەش كرا.