دواین هەواڵ

ئابوری‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

هەژماری من: تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون

هەرێم نیوز 

سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی "هەژماری من" ڕایگەیاند "تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و پرۆسەی تۆمارکردنەکەش بەردەوامە."

‎ئەو سەرچاوەیە وتیشی "300 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە بە فەرمانبەران و مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتە بانکیەکانەوە وەردەگرن."

‎ئاماژەی بەوەش کرد "تاوەکوو ئێستا 250 ئەی تی ئێم 'ئامێری ڕاکێشانی پارە' لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دانراون و بڕیارە ژمارەی ئەی تی ئێمەکان بکەنە زیاتر لە 1000 دانە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە ئاسانی مووچەکانیان وەربگرن."

پرۆژەی هەژماری من دەستپێشخەرییەکە بۆ دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی بە ئامانجی باشترکردنی کارایی،بەرچاوڕوونی و گشتگیری دارایی.ئامانجی ئەم پڕۆژەیە باشترکردنی ئەزموونی وەرگرتنی مووچەکەتە بە جۆرێک کە سوودمەندان پێویست ناکات سەردانی بانکە گشتیەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مۆچەکانیان مۆچەکەت ٢٤ کاتژمێر بەردەستە لە هەرئامێرێکی ئەی تی ئێم. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP