دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/09/2023

سۆران عومەر: سەرەڕای ناکۆکییەکانمان هەموومان بەرگری لە شایستەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین

هەرێم نیوز

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەسەرۆکی حکومەتم پرسی بۆ رێککەوتن هاتویت یان بۆ جیابونەوەی یەکجاری؟ وتی، بۆ رێککەوتن هاتوین.

سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، لەپشتی حکومەتەوە هەندێ سیاسی هەن هەتا ئەوان ئۆکەی نەکەن بابەتەکان تێناپەرێت بایاسایش بن.

دەشڵێت: سەرەڕای ناکۆکییەکانمان هەمومان بەرگری لە شایستەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

جەختیکردەوە، هەموومان یەکدەنگین نابێ شایستەکانی خەڵکی کوردستان بەسیاسی بکرێت.

لەبارەی وەرگرتنی نەوتی هەرێم لە لایەن عێراقەوە، وتی: عێراق تائێستا 79 هەزار بەرمیل رۆژانەیان وەرگرتووە و ئەویش کۆمپانیای کار بۆیان دەپاڵێوێت.

ئاشکرایکرد، سۆمۆ پلانی هەیە هەتا 20/10 هەر 400 هەزار بەرمیل نەوتەکە لە هەرێم وەربگرن و بۆ ناوخۆ بەکاری بهێنن.

سۆران عومەر ڕونیکردەوە، لە 400 هەزارەکە 150 هەزار بەرمیل نەوت دەدەن بەکۆمپانیای کار بیپاڵێوێت، 40 هەزار دەدەن بەقەیوان، 120 هەزاری تری دەدەنە پاڵێوگەی دۆرە و موسەیەب و کەربەلا، 90 هەزارەکەی تری دەدەنە لاناز و ڤینۆس و دوکان.

ڕاشیگەیاند، بەرپرسی سۆمۆ پێی وتم هەقتان وەک هەر پارێزگایەکی عێراق سوتەمەنی هاوکاریکراوی حکومەتتان بۆ بێ.

وتیشی: بەرپرسی سۆمۆ ئەوەشی پێوتووم کە تەنانەت خەزانەکانی بەندەری جەیهان لای ئێمەیە و تورکیا رێگا نادات هەناردەی بکەین.

سۆران عومەر، پێی وایە، ئەوەی عێراق دەیکات بەرامبەر هەرێم سیاسی و تۆڵەکردنەوەیە لەهەرێم، بەڵام ئێمە وتمان ئەوەی ئێوە دەیکەن سزادانی موچەخۆرانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP