هەرێم نیوز
لۆگۆی زەبەلاح و بریقەداری X لەسەر بارەگای سەرەکی کۆمپانیای تویتەر لە سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا لابرا، دوای ئەوەی دانیشتووانەکەی ناڕەزاییان دەربڕی.
ناڕەزایەکان دژ بە گۆڕینی لۆگۆی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە لایەن ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیاکە بە 'X' بەردەوامە.
تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێوەبەر جێبەجێکارە ملیاردێرەکەی تێسلا ئاشکرایکرد، "کڕینی تویتەر خێراکردنێکە بۆ دروستکردنی X، ئەپڵیکەیشنی هەموو شتێک."
گۆڕینی لۆگۆی تویتەر دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای مێتا ئەپێکی نوێی بە ناوی سرێدز بۆ رکابەرایەتیکردنی تویتەر راگەیاند، کە لە پێنج رۆژی دەستپێکیدا 100 ملیۆن بەکارهێنەری ئینستاگرام ناوی خۆیان تێیدا تۆمارکرد و بە رکابەرێک بۆ تویتەر تەماشاکرا، چونکە ئەویش بە هەمان شێوەی تویتەر رێگە بە بەکارهێنەر دەدات نووسین بڵاوبکاتەوە، بەڵام بە گوێرەی راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی کە رۆژی 21ی تەممووز بڵاوکراوەتەوە، سرێدز نەیتوانیوە پارێزگاری لەو لێشاوە بەکارهێنەرە بکات کە لە رۆژەکانی سەرەتادا رووی تێ کردبوون، بە جۆرێک کە 70٪ی بەکارهێنەرەکانی کەمبوونەتەوە.