ئازاد جەلال
له ڕووی مادییه‌وه قه‌ناعه‌تیان زۆرتر و باشتر. به‌و خوا تێبینم كردووه. كاتێك كێشه كه‌وته نێوانیانه‌وه یان ژنه‌كه ته‌رفیعی كردووه. یان پیاوه‌كه ئیشی تری دۆزیوه‌ته‌وه و مووچه‌یه‌كی ئیفی هه‌یه.
هه‌ردوكیان هه‌تا فه‌قیرن، پیاوه‌كه ئه‌چێ بۆ مزگه‌وت، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی باشتره. ژنه‌كه‌یش به قهناعهتتره. و ببورن كه ده‌ڵێم په‌یوه‌ندی جنسی نێوانیان زۆرتره. سوبحانه‌ڵا زۆرتر پێئه‌كه‌نێ. یاری زۆرتر له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانی ئه‌كا، هه‌تا فه‌قیر بن، پاره‌یان یه‌كه. حه‌زیان له یاپراخه. پیاوه‌كه زوو زوو ئه‌چێ بۆ ماڵی خه‌زووری. سه‌ردانی ماڵی خزمه‌كانی ئه‌كا. سه‌یاره‌یه‌كی شڕی پێیه به لێگزز نایگۆڕێته‌وه. پیاسه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ئه‌كا. به‌رنامه‌یان هه‌یه. داهاته‌كه‌یان به‌شیان ئه‌كا. كه‌چی سوبحانه‌ڵا له‌گه‌ڵ هه‌نگاوێك له ژبانی گۆڕا، كوره چوزانم مهنفهسێكی دۆزییه‌وه. بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بگۆڕێ...
ئیتر مه‌جالی نامێنێ. جا ئه‌وه معاشه‌كه‌ی له ملیۆن تێپه‌ڕێ، بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه بچێته شوقه‌یه‌ك له شاری ئارام. ئیتر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌م ئه‌بێته‌وه. ناچێ بۆ پرسه. موناسه‌به‌كان ئاوڕ له‌كه‌س ناداته‌وه.
جا خوا بكات باز به‌سه‌رشانیه‌وه نه‌نیشێته‌وه و له پڕ نه‌بێ به كوڕ. چوزانم ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئیحتیا‌ت نه‌بێ. چونكه مێشكی شلۆق ئه‌بێ. به گه‌وره‌یی فێری پڵاوخواردن بوه. یهكشهر ئه‌یبا حاشاحازری بۆ ...
به‌خوا قه‌سه‌م، ئه‌وه‌ی له بازاڕی دۆلاره‌كه ئیش كا. مێشكی سافی نیه. ژیانی خۆش نیه.
به ئه‌ڵا زۆرینه‌ی دكتۆر له‌م وڵاته ژیانێكی سارد و سڕیان هه‌یه. به‌خوا په‌رله‌مانتار و مودیرعامهكان ئه‌ڵێن خۆزگه ئه‌م ژنه‌ی من هه‌مه له ئاستی من ئه‌بوو. ئه‌شهه‌دو عهولاوهكانیان باش ئه‌له‌وه‌ڕن...
جا من داوا له ژنان ئه‌كه‌م سه‌بر له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته بگرن، چونكه دوای ته‌مه‌نی 45 ئاوا 50 چاك ئه‌بن. یان ده‌ست به ئیشی خێرخوازی ئه‌كه‌ن، یان ئه‌ڕۆنه باخێك له‌و دیو سیته‌كه‌وه، یان ئه‌چنه ئه‌و خاریج و ماریجه.
جا خۆزگه به ژیانی ئینسانی ساده و خۆبه‌كه‌م زان و فه‌قیر بخوازن. به‌خوا ئاسووده‌ن....ئه‌وه ژنانیش زۆر باسمكردووه. ئه‌شهه‌دوو ئه‌وان پیاون... به‌وه‌فان. ده‌وڵمه‌ن بن، یان پۆست وه‌رگرن. كه‌متر له ئێمه بیر له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه بمانگۆڕن....