دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/02/2022

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەکو رابەری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە

هەرێم نیوز 

له‌كۆنگره‌كەی ئەمرۆی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی  کامیل حاجی عەلی، نەیتوانی دەنگی 50+1ـ  بەدەستبهێنێت، بۆ بون به‌ ڕابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ و  بەپێی پەیڕەوی حیزبەکەش عیرفان عەلی عەبدولعەزیز وەکو رابەری بزووتنەوە لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆنگرەی 12ـەمی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەكۆنگرەكەدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كامیلی حاجی عه‌لی تاكه‌ كاندیدی پۆستی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو، ده‌نگی (50+1)ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 12ی حزبه‌كه‌ی نه‌هێنا، بۆیه‌ نه‌یتوانی ببێته‌ رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌، به‌پێی په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی ئه‌و حزبه‌ش، عیرفان عه‌بدولعه‌زیز به‌ ڕابه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دەمێنێتەوە.

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ساڵی 1987 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئاینی بە سەرکردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز دامەزرا، ئێستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتیی بزووتنەوەکەیە. 

بزووتنەوەی ئیسلامی یەکەم حیزبی چەکداری ئیسلامی بووە كەدامەزراوە.

لەساڵی 2003 بڕیاریاندا دەسبەرداری  چەک ببن و ئاڵا و لۆگۆی حیزبەکەشیان گۆڕی وبەیەکجاری چەکیان دانا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP